هه‌واڵه‌كانی عێراق

دوای دەرکردنی داعش، ئۆپۆزسیۆنی سوریا رێڕەوێکی پاڵپشتیی گرنگ دەکاتەوە

رۆژی چوارشەممە (8 حوزەیران) چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان لە دوو گوندی نزیك بە سنوری تورکیا دەرکرد، بەمەش رێڕەوێکی گرنگی پاڵپشتییان لە باکوری حەڵەب کردەوە، بە گوێرەی ئاژانسی فڕانس پرێس.

رۆژی 27 ئایار داعش چەندین گوندی لە ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن و لەنێوان شارۆچکەکانی مارع و عەزاز گرتبوو، کە بوە هۆی دابڕینی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە مارع لە رێڕەوی پاڵپشتییان لەگەڵ تورکیا و ناچارکردنی هەزارانیش بە هەڵاتن.

بەیانی چوارشەممە، چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لەو دوو شارۆچکەیەوە چەند هێرشێکی هاوکاتیان ئەنجامدا بۆ دەرکردنی داعش، بە وتەی چاودێریی مافی مرۆڤی سوریا.

بەڕێوەبەری چاودێریی مافی مرۆڤی سوریا رامی عەبدولڕەحمان وتی کە داعش "زۆر شەڕی نەکرد، بەڵکو کشایەوە، چونکە لە چەندین بەرەوە لە باکوری سوریا رووبەڕووی هێرش دەبنەوە."

داعش چەندین ناوچەی لەسەر سنووری تورکیا بەدەستەوەیە، لە چەند ناوچەیەك لە پارێزگای حەڵەبەوە بۆ رەققە لەسەر روباری فورات بەرەو خۆرهەڵات، بەڵام گروپەکە لەژێر فشاری چەند هێرشێکی هاوکاتدایە کە هەڕەشەن بۆ سەر هێڵی پاڵپشتیی لەو ناوچەیەدا.

هاوپەیمانێتییەکی ئۆپۆزسیۆنی عەرەبی-کوردی پێشڕەویی بەرەو شارۆچکەی مەنبەجی ژێردەستی داعش دەکات لە هەوڵێکدا بۆ بڕینی رێڕەوی گەیشتنی ئەندام و پشتگیریی دارایی بە گروپەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500