هه‌واڵه‌كانی عێراق

پێشڕەویی هێزەکان رێڕەوێکی گەیشتنی پاڵپشتیی بۆ داعش لە سوریا دەبڕن

رۆژی هەینی (10 حوزەیران) هاوپەیمانێتییەکی ئۆپۆزسیۆنی عەرەبیی-کوردیی کە لە لایەن هاوپەیمانانەوە پاڵپشتییان دەکرێت رێڕەوێکی سەرەکیی گەیشتنی پاڵپشتییان لە "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) بڕی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بە گوێرەی رێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی سوریا هێزە دیموکراتییەکانی سوریا (SDF) دوا رێگەیان لە مەنبەجەوە بۆ سنوری تورکیا بڕیوە.

مەنبەج لەنێو دڵی دوا ناوچەی سەر سنوری تورکیادایە کە هێشتا لە ژێردەستی داعشدایە و خاڵێکی سەرەکیی رێڕەوی گەیشتنی پاڵپشتییشیەتی.

بەڕێوەبەری چاودێریی مافی مرۆڤی سوریا رامی عەبدولڕەحمان وتی رێگە لاوەکییەکانی دیکە بۆ سەر سنوور بۆ بەکارهێنان مەترسیدارتر و سەختترن.

ئەم هەفتەیە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان رێگەی باکوری مەنبەجیان بڕی کە بەرەو شاری (جەرابلوس)ی سنووریی ژێردەستی داعش دەچوو. گروپەکە ئەم شارەیان وەك خاڵی گواستنەوە بۆ چەکدار و پارە و چەك بەکاردەهێنا. هێزەکە هەروەها رێگەی باشوری مەنبەجیشی بڕی کە بەرەو رەققە دەچێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500