هه‌واڵه‌كانی عێراق

20 چەکداری داعش دەکوژرێن لە بەغدا لە هەڵکوتانی هێزە ئەمنیەکاندا

لەم چەند رۆژەی دواییدا هێزە عێراقیەکان دەیان چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان کوشتووە و بریندارکردوە و بە دەیان بۆمبیشیان پوچەڵکردۆتەوە، وەك فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رۆژی سێشەممە (7 حوزەیران) وتی.

لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەییەکە وتی، "هێزە هاوبەشە عێراقیەکان لە پێنج رۆژی رابردوودا 20 تیرۆریستیان کوشتووە و 40ی تریشیان بریندارکردووە، چەند حەشارگەیەکیان تێکشکاندوون و 35 بۆمبی دەستکردیشیان پوچەڵکردۆتەوە."

راگەیەندراوەکە وتیشی هێزە عێراقیەکان چەندین ماڵیشیان لە بۆمبی چێنراو پاکردۆتەوە و دەستیان بەسەر چەك و تەقەمەنیی زۆردا گرتووە.

وتیشی ئۆپەراسیۆنەکان لە ئەبوغرێب، تارمییە و مەحمودییە ئەنجامدران وەك بەشێك لە پلانەکانی هەڵکوتانە سەر شانە تیرۆرستییەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500