هێزە هاوبەشەکانی عێراق ناوچهیهكی بهرینی بیابانی ئەنباریان پاککردۆتەوە لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا و چەندین توندڕەویان کوشتووە و دەستیشیانگرتووه بەسەر چەندین چەك و تەقەمەنیدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار پێنجشەممە (7 کانونی یەکەم) رایگەیاند.
سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی و هێزە خێڵەکیەکان 60 کیلۆمەتریان له بیابانهكه پاککردۆتەوە کە لە باکوری راوە بۆ باشوری سەڵاحەدین درێژدەبێتەوە، یاریدەدەری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، لیوا محەمەد سەعید، بە دیارونای وت.
وتیشی 32 ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کوژران و شەشی تریش دەستگیرکران.
ههروهها وتی بڕێکی زۆری چەك و تەقەمەنیش دەستیان بەسەردا گیرا و چوار پێگەی داعشیش، لەنێویاندا کەمپێکی گەورە، وێرانکنران لەو ئۆپەراسیۆنە سەربازیانەدا.
سەعید وتی: "ناوچەکە ئێستا ئهمینه و بنكهی سەربازی و ناوهندی کۆنترۆڵی تێدا دادەنێین بۆ رێگرتن لە گەڕانەوەی تیرۆریستان."
وتیشی: "یەکەی پوچەڵکردنەوەی پاشماوەی تەقەمەنیەکان چەندین بۆمبی دەستکردیان پوچەڵکردۆتەوە لەهەمان ئۆپەراسیۆندا." ئاماژەشی دا بەوەی ئهو ناوچانهی تری بیابانهكهش كه ماونهتهوه، لە چەند رۆژێکی کەمی داهاتوودا پاکدەکرێنەوە.