هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

3 ساڵ دوای شکستهێنانی، داعش چیتر هەڕەشەیەکی جددی نییە

خالید تائی

هێزەکانی عێراق ئەندامێکی داعش دەستگیردەکەن لە بەغدا لە 9 کانونی یەکەم. [خاوەنی وێنە: دەزگای هەواڵگری سەربازی عێراق]

هێزەکانی عێراق ئەندامێکی داعش دەستگیردەکەن لە بەغدا لە 9 کانونی یەکەم. [خاوەنی وێنە: دەزگای هەواڵگری سەربازی عێراق]

لە سێیەمین ساڵیادی شکستهێنانیدا، رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) چیتر هەڕەشەیەکی جددی نییە بۆ عێراق، بەرپرسێکی سەربازی پێنجشەممە (10 کانونی یەکەم) بە دیارونای وت.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا تەحسین خەفاجی وتی لەکاتێکدا داعش لاواز و سنووردارە و هیچ هێزێکی نییە بۆ زاڵبوون بەسەر ناوچەکاندا، پاشماوەکانی بەردەوامن لە هێرشی هەڕەمەکی.

وتی بەڵام سوپای عێراق لەئێستادا ستراتیژێکی نوێ دژی پاشماوەکانی جێبەجێدەکات، لەنێویاندا "دنەدانیان بۆ دەرچوون لە شوێنەکانی خۆحەشاردانیان تا دواتر هێرشی کتوپڕ بکرێتە سەریان".

وتی: "هێرشی زەمینیی چڕوپڕ ئەنجامدەدەین بە هاریکاریی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆسەر شاراوەترین حەشارگەکانی دوژمن."

سەربازانی عێراق بەدوای پاشماوەکانی داعش و چەکەکانیاندا دەگەڕێن لە ناوچەی جورف سەخر، باشوری بەغدا، لە 11 حوزەیران. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەربازانی عێراق بەدوای پاشماوەکانی داعش و چەکەکانیاندا دەگەڕێن لە ناوچەی جورف سەخر، باشوری بەغدا، لە 11 حوزەیران. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

وتیشی: "چاودێریی ئەو حەشارگانە دەکەین و زانیاری هەواڵگری کۆدەکەینەوە و دواتر دەیانکەینە ئامانجی هێرشە ئاسمانیەکانمان و بەدوایدا گەڕانی شوێنە بەئامانجکراوەکان دەستپێدەکات."

خەفاجی وتی لە دوایین ئۆپەراسیۆندا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، 10 چەکدار کوژران لە هێرشی ئاسمانیدا بۆسەر حەشارگەکانیان لە پارێزگاکانی کەرکوك و سەلاحەدین.

وتی لەنێو کوژراواندا فەرماندە و سەرکردەی چەند بەشێك هەبوون کە بەرپرس بوون لە هێرشە تیرۆریستیەکانی ئەمدواییە و ئاماژەیکرد بەوەی پلانی ئەنجامدانی هێرشی زیاتریان هەبوو.

وتی: "پلانەکەمان بۆ داماڵینی [داعشە] لە هەر هێزێکی مرۆیی و چەکەکانی." وتیشی یەکەکانی هەواڵگریی سوپا بەدوای ئەو شانە و تۆڕانەی گروپەکەدا دەچن کە زانیاری و پشتیوانی لۆجستی دەدەنە پاشماوەکانی داعش.

ئاماژەیکرد بەوەی دەزگای هەواڵگریی عێراق چەند رۆژێك لەمەوبەر ژنێکی تیرۆریستی داعشی دەستگیرکرد لە سەلاحەدین، لەکاتێکدا دەستگیرکردنی رۆژانەی تیرۆریستان لە موسڵ و دیالە و ئەنبار بەردەوام روودەدەن.

دەزگاکە چوارشەممەش سێ تیرۆریستی دەستگیرکرد، دووانیان لە ناوچەی شورای باشوری موسڵ و یەکێك لە بەغدا.

دانیشتویەکی گەڕەکی ئیسکانی بەغدا، وەسان عەلی، وتی شانازی بە هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکانەوە دەکات بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش.

بە دیارونای وت: "سەرکەوتن بەسەر [داعشدا] رووداوێکی مێژوویی بوو کە بیرمان ناچێتەوە. چەندین نەوەی داهاتوو یادی دەکەنەوە."

وتی: "ئەوە کۆتایی چاخێکی رەش بوو کە تێیدا زۆر مەینەتیمان چەشت، بەڵام بەهێزتر لێی هاتینە دەرەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500