هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

کڵاوسپیەکان لە پارێزگای ئیدلیب بەر بە ئاگره‌كان دەگرن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئاگرکوژێنەوەکانی کڵاوسپیەکان شەڕی کوژاندنەوەی ئاگرێك دەکەن لە خۆرئاوای ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئاگرکوژێنەوەکانی کڵاوسپیەکان شەڕی کوژاندنەوەی ئاگرێك دەکەن لە خۆرئاوای ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

تیمەکانی کڵاوسپیەکان سەرکەوتووبوون لە بەرگرتن بە بڵاوبوونەوەی ئاگرێك کە لە خۆرئاوای شاری ئیدلیبەوە و لە ناوچەکانی ژێردەستی رژێمەوە دەهات، له‌كاتێكدا ئاگرەکە لەوێ هێشتا بەردەوامە، ئەندامێکی ئەو گروپەی بەرگری شارستانی سوریا وتی.

ئەندامێکی کڵاوسپیەکان، خالید خەتیب بە دیارونای وت کڵاوسپیەکان بۆ ماوەی پێنج رۆژە بەردەوام کاردەکه‌ن، بە شەوانیش، بۆ بەرگرتن بەو ئاگرە لەوەی بگاتە گەڕەکەکان.

وتی تائێستا، توانیویانە زیاتر لەسەدا 90ی ئه‌و ئاگره‌‌ كۆنترۆڵبكه‌ن كه‌ به‌ ناوچه‌یه‌كی نزیکەی چوار کیلۆمەتری چوارگۆشەدا بڵاوبووه‌وه‌ لە خۆرئاوای شاری ئیدلیب.

خەتیب وتی ئاگرەکان لە ناوچەی جەبەل ئەکرادی باکوری لازقیەی ژێردەستی رژێمی سوریاوە هاتنە نێو ئیدلیبەوە.

ئەندامانی کڵاوسپیەکان پشوودەدەن دوای شەڕکردن بۆ بەرگرتن بە ئاگرێك لە خۆرئاوای ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئەندامانی کڵاوسپیەکان پشوودەدەن دوای شەڕکردن بۆ بەرگرتن بە ئاگرێك لە خۆرئاوای ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئەندامێکی کڵاوسپیەکان کە بوراوەتەوە بەهۆی هەڵمژینی دووکەڵەوە بۆ چارەسەرکردن دەبرێت. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئەندامێکی کڵاوسپیەکان کە بوراوەتەوە بەهۆی هەڵمژینی دووکەڵەوە بۆ چارەسەرکردن دەبرێت. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، کەوتنەوەی ئاگر له‌ هاویندا لە سوریا بەربڵاوە، بەڵام دانیشتوان وتیان ئه‌مساڵ لە ساڵانی رابردوو خراپتر بووە، بەجۆرێك ئاگرەکان ماوەی چەند هەفتەیەکە لە گرد و دارستانەکانی پارێزگاکانی لازقیە و حەمما بەردەوامن.

خەتیب وتی هەوڵه‌كانی ئاگرکوژاندنەوە لە ئیدلیب ماوەی پێنج رۆژە بەردەوامن و تیمەکانی کڵاوسپیەکان هێشتا لەو ناوچەیەن بۆ دڵنیابوون لەوەی ئاگرەکان بەتەواوی دەکوژێنەوە و بۆ نێو گەڕەکەکانی ئیدلیب بڵاونابنەوە.

وتیشی: "تیمەکان لە هۆشداری تەواودان و لە هەموو ناوچەکانی دەوروبەری ئاگرەکە جێگیرکراون و پوش و پەڵاش لە ناوچەکە ناهێڵن تا بەرگرێك دروستبکەن لە ناوچە دارستانیەکان و نەهێڵن ئاگرەکە بڵاوببێتەوە لە دۆخێکدا گەر دووبارەبووه‌وە."

هەروەها لەو ناوچانەی ئاگرەکە کوژاوەتەوە ئاو دەڕشێنن تا نەهێڵن دووبارە سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌.

خەتیب وتی تائێستا هیچ قوربانییەکی مەدەنی نەبووە لەبەرئەوەی ئاگرەکان لە ناوچە دارستانیەکان بوون و لە گەڕەکەکان نەبوون، بەڵام وتی زیاد لە 10 ئەندامی کڵاوسپیەکان تووشی هەڵمژینی دوکەڵ بوون.

وتیشی ئه‌و ناوچەیه‌ی بەهۆی ئاگرەكه‌وە سوتا، ئێستا چۆڵە و زیانێکی گەورە بەر رووەك و ئاژەڵە کێوییەکان کەوتووە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500