هه‌واڵه‌كانی عێراق
تەندروستی

دانیشتوانی ئیدلیب نیگه‌رانن له‌ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-19

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامێکی کڵاوسپیەکان تابلۆیەك دادەنێت لە کەمپێکی ئاوارەکان لە ئیدلیب بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئەندامێکی کڵاوسپیەکان تابلۆیەك دادەنێت لە کەمپێکی ئاوارەکان لە ئیدلیب بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئیدلیب تووشی دۆخی کتوپڕی تەندروستی دەبێتەوە، لەبەرئەوەی چوار حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-19) راگەیەندراوە لەو پارێزگایە کە ترسی ئەوەی دروستکردووە دەکرێت ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی خێرا بەنێو خەڵکە ئاوارەکەدا بڵاوببێتەوە، ئەندامێکی کڵاوسپیەکان وتی.

ئەندامێکی کڵاوسپیەکان، خالید خەتیب بە دیارونای وت دۆخی کتوپڕی تەندروستی لەو پارێزگایەی باکوری خۆرئاوا راگەیەندرا دوای ئەوەی چوار حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا -- سێ تەندروستکار و مەدەنیەك -- راگەیەندرا .

ئەو هه‌رێمه‌ شوێنی نزیکەی سێ ملیۆن کەسە، کە زۆرێکیان لە کەمپە ئاوارە قەرەباڵغەکاندا نیشتەجێن و نزیکییان لەیەکترەوە وادەکات ئەو خەڵکانە مەترسی توشبوون بە ڤایرۆسەکەیان زۆر بێت.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس،‌ یەکەمین حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باکوری خۆرائاوای سوریا پێنجشەممە (9 تەمموز) تۆمارکرا، کە کارمەندێکی تەندروستیە و لە نەخۆشخانەیەکی شارۆچکەی باب هەوا کاریدەکرد لەسەر سنووری سوریا-تورکیا.

تیمە پزیشكیه‌كانی ئیدلیب بەشداریدەکەن لە خولێکی راهێناندا بۆ فێربوونی چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا. [خاوەنی وێنە: رێکخراوی وەنەوشە]

تیمە پزیشكیه‌كانی ئیدلیب بەشداریدەکەن لە خولێکی راهێناندا بۆ فێربوونی چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا. [خاوەنی وێنە: رێکخراوی وەنەوشە]

ئەمبولانسێك کە بڵندگۆی لەسەرە بەنێو کەمپی ئاوارەکاندا لە ئیدلیب دەسوڕێتەوە تا تکا لە دانیشتوان بکات پابەندبن بە رێوشوێنه‌ تەندروستیەکانەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی تەندروستی ئیدلیب]

ئەمبولانسێك کە بڵندگۆی لەسەرە بەنێو کەمپی ئاوارەکاندا لە ئیدلیب دەسوڕێتەوە تا تکا لە دانیشتوان بکات پابەندبن بە رێوشوێنه‌ تەندروستیەکانەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی تەندروستی ئیدلیب]

خەتیب وتی وەك یەکەم هەنگاو بۆ بەرگرتن بە پەتاکە، کاربەدەستانی نەخۆشخانەکانی باب هەوا و دەست-لە-دەست و شیفایان داخست، کە تەندروستکارە توشبووەکان لەو شوێنانە کاریاندەکرد و ستافەکانیان و نەخۆشه‌كان و كه‌سانی تریشیان کەرەنتینە کرد.

وتی بەڕێوبەرێتی تەندروستی ئیدلیب، کە سەر بە حکومەتی کاتیی ئۆپۆزسیۆنی سوریایە، دواتر رێنمایی تووندی بڵاوکردەوە دەربارەی کارکردن لە چەندین دەزگای تەندروستیدا لە ناوچەکە.

وتی نۆرینگەکان و نەخۆشخانەکان بەڕووی نەخۆشە ناهەستیارەکاندا داخران و تەنیا دۆخی هەستیار لەخۆدەگرن، به‌گوێره‌ی کاتی دیاریكراو، بۆ بەرگرتن لە قەرەباڵغی.

وتیشی هاوکات، کڵاوسپیەکان بەردەوامدەبن لە پاکژکردنەوەی دەزگاکان و شوێنەکانی پەرستش و خوێندنگەکان و هەوڵەکانیان لە کەمپەکان چڕدەکەنەوە.

ئاماژەیکرد بەوەی کەمپەکانی ئاوارە زۆر هەستیارن بە بڵاوبوونەوەی پەتاكه‌ بەهۆی نەبوونی ئاو و پاکژکەرەوەوە، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئەوەی دانیشتوان بەچڕی لە خێمەی جەنجاڵدان و خێمەکانیش زۆر لەیەکەوە نزیکن.

وتی رێكخراوە ناوخۆییەکان کە لە ئیدلیب کاردەکەن ناوەندی چارەسەریان بۆ نەخۆشەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردۆتەوە، کە ستافی پزیشكیی تایبەتمەندیان لێیە و راهێنانی کتوپڕیان پێکراوە دەربارەی چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵه‌ته‌ گومانلێکراوه‌كان و ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی پشتڕاستكراونه‌ته‌وه‌.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه‌ سوریا بەشێوەیەکی فەرمی 372 کەیسی ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمارکردووە، لەنێویاندا 14 کەس لە ناوچەکانی ژێردەستی رژێم مردوون، لەکاتێکدا نەتەوە یەکگرتوەکان شەش کەیسی تۆمارکردووە لە ناوچه‌كانی باکوری خۆرهەڵاتی ژێردەستی کورد، کە یەكێكیان مردووه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500