هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

عێراق هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستپێده‌كات بۆسه‌ر خاوەندارێتی نایاسایی چەك

خالید تائی

هێزەکانی عێراق لە بەسرە دەستیانگرت بەسەر چەکە نایاساییەکاندا لەمیانه‌ی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا، 6 ئەیلول. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزەکانی عێراق لە بەسرە دەستیانگرت بەسەر چەکە نایاساییەکاندا لەمیانه‌ی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا، 6 ئەیلول. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

عێراق هەڵمەتێکی بەرفراوانی ئەمنیی دەستپێکردووە بۆ سنووردارکردنی خاوەندارێتی چەک و گەڕاندنەوەی بۆ دەوڵەت و سه‌پاندنی یاسا لە پارێزگاکانی بەسرە و بەغدا و میسان.

"ئۆپەراسیۆنەکانی بەڵێنی راستەقینە" شەممە (5 ئەیلول) دەستیپێکرد بۆ پشكنینی ئەو ناوچانەی بارگرژی چەکدارییان به‌خۆوه‌بینیوه‌ لەنێوان خێڵەکاندا بەهۆی بوونی چەکی نایاساییه‌وه‌.

لە دەستپێکی هەڵمەتەکەوە، چەندین ناوچە لە پارێزگای بەسرە گەڕان و پشکنینیان تێدا ئەنجامدراوە، لەوانە: مەدینە، قەرنە، ماجدیە، کەرمە، فاو، سەفوان، مەخفەر حەریشان و مەخفەر خەرانیج.

لە بەغدا، لە گەڕان و پشکنینەکاندا سەرنج زیاتر لەسەر فازلییە و حوسه‌ینیەت مەعامل بوو، کە بارگرژییەکی تووندوتیژی خێڵەکی به‌خۆوه‌بینی لە کۆتاییەکانی ئابدا.

سەرەکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی لە 3 ئەیلول کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرکردە ئەمنییەکان رێکخست بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەوڵەکانی دەستبەسه‌رداگرتنی چەکە نایاساییەکان. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی راگەیاندنی سەرەکوەزیران]

سەرەکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی لە 3 ئەیلول کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرکردە ئەمنییەکان رێکخست بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەوڵەکانی دەستبەسه‌رداگرتنی چەکە نایاساییەکان. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی راگەیاندنی سەرەکوەزیران]

تا سێشەممە، لە هەڵمەتەکەدا دەستگیرا بەسەر بڕێكی زۆرله‌ چەکی بچووک و مامناوەندا، لەنێوایاندا تفەنگی کڵاشنیکۆڤ، نیشانەشکێن، رەشاشەی بیکەیسی، هاوێژەری ئاڕپیجی-7، هاوەن، دەمانچە، نارنجۆک، مین، چاویلکەی شەو و تفاق و تەقەمەنی جۆراوخۆر.

لانیکەم 52 کەسی داواکراو لە دادگا بەتۆمەتی تیرۆریزم و خاوەندارێتی و قاچاخچێتی دەرمان و چەک دەستگیرکران.

لە مه‌جه‌ر کەبیر، پارێزگای نیسان، 30 چەکی نایاسایی دەستیانبەسەرداگیرا و شەش کەسی داواکراویش دووشەممە دەستگیرکران.

سەرەکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی له‌ 3 ئەیلول وتی حکومەتەکەی "میراتێكی گەورەی له چەكی نایاسایی و كێشەی خێڵەكی بۆماوەتەوه".

فەرمانیدا بە سەرکردەكانی ئاژانسه‌ ئەمنییەکان بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و رووبەڕووبوونەوەی "هەر مەترسییەک بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکە".

'هەنگاونان بە ئاڕاستەی دروست'

ئەندامێكی لیژنەی ئەمنی و بەرگری له‌ پەرلەمان، كه‌تاح نەجمان ریکابی وتی لەڕێی هەڵمەتە ئەمنییەکەوە، حکومەتی عێراق ئامانجێتی دەستبگرێت بەسەر هەر پارچەیەك چەکدا کە لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵی حکومەتدایە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی پته‌وكردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا.

بە دیارونای وت حکومەت هەموو رێوشوێنێک دەگرێتەبەر "بۆ سزادانی ئەوانەی دۆخی گشتی تێکدەدەن، بۆ بەرگریکردن لە ژیان و موڵکی خەڵك و سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت."

وتی: "ئێمە پشتیوانی له‌ حکومەت دەکەین بۆ بەدیهێنانی بەرپرسیارێتییە یاساییەکانی بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە چەکە کۆنتڕۆڵنەکراوەکان."

ریکابی وتی کۆتاییهێنان بە بوونی چەکی نایاسایی "ئەرکێكی ئاسان نییە"، بەڵام كرده‌كانی ئەمدواییەی حکومەت هەنگاوی دروستن.

وتیشی دانیشتوانی عێراق "دەیانەوێت له‌ ئه‌منییه‌ت و لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتێکی بەهێزدا بژین کە ئارامی رابگرێت و خاوەندارێتی چەک سنووردارده‌كات تەنها بۆ هێزەکانی".

ریکابی وتی پێشنیاری کڕینی چەک لە مەدەنییە چەکدارەکان -- كه‌ لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانه‌وه‌ پێشنیارکرا وەک چارەسەرێک بۆ رێگریکردن لە چەکی نایاسایی -- "کارێکی كرده‌نی نییە بەهۆی زۆریی ژمارەی چەک و ترسی ئەوەی پرۆسەکە گەندەڵی تێبکەوێت".

بەغدا لەژێر هێرشدایە

هاوکات، بەغدا بە بەردەوامی دەکرێتە ئامانجی هێرشە موشەکییەکان، کە بەرپرسیارێتی ئەنجامدانیان دەخرێتە ئەستۆی میلیشیاکان.

سێ موشەک لە ئێوارەی یەکشەممەدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدایان کردە ئامانج، بۆ دووەمین جار لە هەفتەیەکدا.

بەگوێرەی راپۆرتە میدیاییه‌كان، یەکێک لە موشەکەکان گەراجێکی فڕۆکەخانە مەدەنییەکەی کردە ئامانج و بووە هۆی زیانگەیاندن بە چوار ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان.

کازمی دووشەممە فەرمانیکرد بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500