هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاژاوەیه‌كی زیندانیانی داعش کپدەکەنەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی هەسەدە لە دەروازەی غوەیران دەبینرێن لە شاری حەسەکەی سوریا، کە 5,000 ئەندامی داعش تیایدا دەستبەسەرکراون. [خاوەنی وێنە: عەین فورات]

ئەندامانی هەسەدە لە دەروازەی غوەیران دەبینرێن لە شاری حەسەکەی سوریا، کە 5,000 ئەندامی داعش تیایدا دەستبەسەرکراون. [خاوەنی وێنە: عەین فورات]

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) سەرکەوتوانە بەریانگرت بە ئاژاوەیەك کە ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی دەستبەسەرکراو لە زیندانی غوەیراندا به‌رپایانكرد لە شاری حەسەکە، بەرپرسێکی هەسەدە چوارشەممە (1 تەمموز) وتی.

ئەفسەرێكی هەسەدە، فەرهاد خۆجە بە دیارونای وت هەنگاوی ئەمنی دەستبەجێ نرا بۆ رێگرتن لەوەی دۆخەکە پەرەبسەنێت و به‌رگرتن لە هەر هەڵاتنێك لە زیندانەکە.

وتی هەسەدە، بە پشتیوانی پۆلیسی دژه‌ پشێوی و هێزە تایبەتەکان، سەرکەوتوانە بەریانگرت بە ئاژاوەنانه‌وه‌كه‌ی زیندانیانی داعش لە غوەیران، کە ناسراویشە بە زیندانی پیشەسازی (سەناعە).

وتی زیندانیەکان لە قاوشەکانی خۆیانەوە ئاژاوەیان دەستپێکرد، سوودیان لە کاری چاککردنەوە دەبینی کە بەگەڕخرابوو دوای پشێوییەکی پێشووتری نێو زیندانەکە کە تێیدا زیان لە دەرگا و دیوارەکان درابوون.

هێزەکانی دەستێوەردانی کتوپڕ دەچن بۆ زیندانی غوەیران بۆ کپکردنەوەی ئاژاوەیەکی ئەندامانی داعشی نێو زیندانەکە. [خاوەنی وێنە: نۆرس پرێس]

هێزەکانی دەستێوەردانی کتوپڕ دەچن بۆ زیندانی غوەیران بۆ کپکردنەوەی ئاژاوەیەکی ئەندامانی داعشی نێو زیندانەکە. [خاوەنی وێنە: نۆرس پرێس]

وتی دەستبەجێ دوای ئەوەی راپەڕینەکە دەستیپێکرد، هەموو هەنگاوێکی ئەمنی نرا بۆ بەرگرتن لە فراوانبوونی و رێگرتن لە هەر هەڵاتنێكی زیندانیان.

وتیشی له‌و هه‌نگاوانه بریتبوون له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی چڕی هێزی ئەمنی لەنێو زیندانەکەدا و لە دەرەوەی دیوارەکانی، سەرەڕای هێنانی هێزی ئاسایشی پشتیوانی بەشێوەیەکی بەرفراوان و جێگیرکردنیان لەسەر هەموو رێگەکان کە دەچنەوە سەر زیندانەکە.

هه‌روه‌ها وتی هەندێك رێگەی دەوروبەر داخران، بەتایبەتی ئەوانەی دەچنەوه‌ سەر فلکەی باسل، باشوری حەسەکە و ناوچەی نێوان نەشوە و زیندانەکە.

یارمەتی لە هاوپەیمانێتیەوە

خۆجە وتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەمدواییانە کۆمەکی لۆجستی داوە بەو تیمانەی جێگیرکراون بۆ پاسەوانیكردنی زیندانەکە و پاراستنی زیندانیان و ئامرازی کۆنترۆڵکردنی ئاژاوەی دابینکردووە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی لەوشێوەیە.

وتی 5,000 زیندانی هەن لە چەندین نەتەوە لەنێو زیندانەکەدا، کە پێشتر خوێندنگای پیشەسازی بووە و کراوە بە دەزگای دەستبەسەرکردن.

وتیشی کێشەی قەرەباڵغی نیگەرانییەکی بەردەوامە لە زیندانەکەدا و له‌وه‌پێشیش بووەته‌ هۆی پشێوی و ئاماژەیکرد بەوەی دەزگاکە بۆ ئەوە نەکراوە هێندە زیندانی لەخۆبگرێت.

هاوکات، هەسەدە بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکانی، بە هاریکاری لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بۆ بەدووکەوتنی شانە نوستووەکانی داعش لە سوریا.

خۆجە وتی لەم چەند رۆژەی دواییدا چەند هەڵکوتانەسەرێك و دابەزینی پەرەشوت روویاندا لە دێرەزوور، کە بوونە هۆی دەستگیرکردنی ئەندامان و هاوکارانی داعش و هێنانیان بۆ زیندانه‌كه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500