دانیشتوانی باکوری خۆرهەڵاتی سوریا پێشوازییان لە بڕیاەکەی بەڕێوبەرێتی خۆسەری کرد بۆ دابەشکردنی خۆراك بۆ ئەوانەی ناتوانن پێداویستیەکانی رۆژانەیان دابینبکەن لهمیانهی نەمانی هاتوچۆوه بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-19)وه، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.
بەرپرسی مانگی سووری کوردی، ئازاد دودێکی بە دیارونای وت زۆرینەی بزنسەکان لە ناوچەکە داخراون بەهۆی ئەو پەتا جیهانییەوە کە زۆرینەی ئەوانەی کاری رۆژانە دەکەن بێکار کردووە.
وتی بەڕێوبەرێتیەکە بەردەوامە لە ئامادەکردنی لیستی ئەو خێزانانەی زۆرترین پێویستیان بە یارمەتی هەیە، وەك بەشێك لە هەوڵی هاریکاریی نێوان ئەنجومەنە خۆجێیەکان و بەرپرسانی کەمپەکانی ئاوارەکان.
دودێکی وتی: "پرۆسەی دابەشکردنی خۆراك لە چەند ناوچەیەك دەستیپێکردووە کە لیستی لەوشێوەیەیان لێ ئامادەکراوە."
وتی ئاستی هۆشیاری دەربارەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە لەنێو دانیشتوانی ناوچەکەدا و پابەندن بە رێنماییە تەندروستیەکانەوە.
وتیشی کاتژمێرەکانی کارکردن لە دوکانەکان دانراون و قەدەغەی هاتوچۆی شەوانە لە 7 ئێوارەوە بۆ 6 بەیانی جێبەجێدەکرێت.
دودێکی وتی هێزە ئەمنییەکان جێبەجێکردنی قەدەغەکەیان تووند گرتووە و بەشێوەیەکی تووند مامەڵە لەگەڵ پێشێلکاران دەکەن، کە زۆربەیان لاوانی هەرزەکارن.
وتیشی چەندین هۆشداری دەدرێتە پێشێلکاران، بە جۆرێك سزا دەسەپێنرێت بەسەر ئەوانەدا كه دووبارەی دەکەنەوە.
ههروهها وتی ئۆپەراسیۆنەکانی لەناوبردنی پەتاكه بەردەوامن لە هەموو ناوچەکانی ژێر سەرپەرشتی بەڕێوبەرێتییه خۆسەرییهكه و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).
وتی لەنێو ئەمانەدا پاککردنەوە و دەرمان رشاندنی بەردەوامی شەقامەکان و ئاماژەیکرد بەوەی رشاندنی دەرمان لە دەزگا حکومی و خزمەتگوزارییەکان خەریکە تەواودەبێت.
زۆرینەی ئەم دەزگایانە داخراون.
وتیشی دەزگا تەندروستیەکان بە هەموو توانای خۆیانەوە کاردەکەن و ئاماژەیکرد بەوەی تائێستا هیچ کەیسێکی پشتڕاستکراوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناوچەکانی ژێر سەرپەرشتی بەڕێوبەرێتی خۆسەری تۆمارنەکراوە.