بهگوێرهی بەرپرسانی سەربازی و شرۆڤەکارانی ناوخۆ، پەلامارە سەربازییەکانی روسیا لە خۆرهەڵاتی سوریا بەربەست دەخەنە بەردەم هەوڵەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و هاوپەیمانان كه بە سەرپەرشتی ئەمریکا شەڕ دژی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دهكهن.
بەرپرسێکی هەسەدە، فەرهاد خۆجە بە دیارونای وت: "هێزەکانی روسیا لە سوریا ئامادەیی خۆیان لەسەر زەوی فراوانتر کردووە و دەستڕاگەیشتنیشیان بە چەندین ناوچەی خۆرهەڵاتی سوریا زیادتر کردووە، بە دیاریکراوی ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان."
وتی ئەو ناوچانە بە "ناوچەی پڕمهترسی" دادەنرێن بەهۆی زیادبوونی ژمارەی شانە نوستووهكان و ئهندامانی تهنهاكارهی داعشهوه.
خۆجە وتی: "پەلامارەکەی روسیا بۆتە بەربەستێک لە بەردەم ئۆپەراسیۆنە سەربازی و هەواڵگرییەکاندا" لەکاتێکدا کەمبوونەوەی ژمارەی هێزەکان لەسەر زەوی "ئەو بەربەستە ئاسنینە" لاوازدەکات "کە هەسەدە بۆ ئەمنیەت بەکاریدەهێنا".
وتی پەلامارەکەی روسیا ههر له "بیابانی تهدمورهوه بۆدێرە زوور و بیابانەکهی بهرهو باکوری خۆرهەڵاتی سوریا، تا دهگاته قامیشلۆ" دهگرێتهوه.
وتیشی ئامادەیی سەربازانی روسیا لەو ناوچانە رێدهدات بە چەکدارانی داعش جموجۆڵ بکەن و پێداویستی لۆجیستی پارێزراو دابینبکەن و کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامبدەن.
روسیا 'دهرگادهكاتهوه بۆ ململانێی نوێ'
وتی: "هێزەکانی روسیا لە بهرفراوانکردنی ئامادەییان رانەوەستاون. هەوڵی بەردەوامیش دەدەن بۆ بونیادنانی میلیشیای نوێی سەر بە خۆیان بە بەکارهێنانی سەرنجڕاکێشانی ئابوری، لەگەڵ تەرکیزی تایبەت لهسهر ئهو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان."
"ئەمە جموجۆڵەکانی هەسەدە لەسەر زەوی هێواش دەکاتەوە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە تیرۆریزم و لە ئاییندەیەکی نزیکدا ئاکامی نەرێنی دەبێت."
وتی هەروەها دەبێته هۆی دروستکردنی "بارگرژی لەنێوان بهكرێگیراوانی نوێی سهر به روسیا و ههسهدهدا، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوندییەکانی روسیا دەکات".
رۆژنامەوانی سوری، محەمەد عەبدوڵا وتی روسیا یاساکانی هاتنەناو ناوچەکە پێشێلدەکات بەم کردەوانە لەوکاتەوەی تەواوی ناوچەکەی بە سەربازی کردووە، تەنانەت ئەگەر داعش چیتر ئامادەییەکی ئاشکرای نەبێت تێیدا.
وتی لەڕاستیدا ئامادەیی روسیا دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی تەواوی ئۆپەراسیۆنە سەربازی و چاودێریهکان.
عەبدوڵا وتی کردەوەکانی روسیا "خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی تیرۆریستان دەکەن بە بەردەوامیدان بە حاڵهتی بارگرژی لە ناوچەکەدا، کەدڵنیاییدانەکانی پێشووتری روسیا هەڵدوەشێننەوە کە بانگەشەی دەسوەردان لە سوریادا دەکەن بۆ خزمەتکردنی سوریا و پاراستنی ئەمنیەتەکەی و کۆتاییهێنان بە دۆخی شەڕ".
وتی: "ئەو پەلامارانە دهرگا دهكهنهوه بۆ هاتنەئارای گرژی و ئاڵۆزیی نوێ کە لە ماوەی شەڕە هەشت ساڵەییەکەدا بوونیان نەبووە."
عەبدوڵا وتی یەکێک لە ئامانجە ئاشکرانەکراوەکانی روسیا بەدەستهێنانی سەرچاوە سروشتییە زۆرەکانی سوریایە کە هەڵنەدراونەتەوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە كه لەو ناوچانە بوونیان هەیە.
پلانە فراوانخوازیهكانی روسیا
لە ماوەی شەڕەکەدا، روسیا چەندین شێوازی بەکارهێناوە، لە هێزی سەربازییەوە تا شێوازی دیپلۆماسیی زرنگانه، بۆئەوەی خۆی بکات بە یاریزانێکی سەرەکی لە سوریا.
روسیا سەرۆک بەشار ئەسەدی لە گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان پاراستووە و سەربازەکانی ناردووە بۆ پشتیوانیکردن لە هێزەکانی بەشار ئەسەد.
لێکۆلەری سیاسی، عەبدولنەبی بەکار وتی: "بەو خێراییەی هێزەکانی روسیا دەچنە نێو خاکی خۆرهەڵات و باکوری خۆرهەڵاتی سوریاوه بەڕوونی ویستی کرێملن دەردەخەن لە وەلانانی هەموو ئەو رێکەوتنانەی پێشووتر واژۆکراون."
ناوبراو بە دیارونای وت یەکەمین هۆکار جوگرافییە، لەکاتێکدا روسیا دەیەوێت ئامادەیی و دەسەڵاتە جوگرافییەکەی فراوانبکات. هۆکاری دووەمیش ویستی روسیایە لە کێبڕکێکردن لەگەڵ ئەمریکادا.
وتی هۆکاری سێیەمیش -- کە لەوانی دیکە سەرەکیترە -- بەربەست خستنە بەردەم ئەو ئۆپەراسیۆنانەیه كه لەدژی داعش لە ناوچەکە ئەنجامدەدرێن و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە مانهوهی داعش دۆخێک لە گرژی و ئاڵۆزی بەردەوام لە ناوچەکە دێنێتە ئاراوە، کە ئەمەش خزمەتی بەرژوەندی و پلانەکانی فراوانبوونی روسیا دەکات.
بەکار وتی هۆکارێکی دیکە هاوپەیمانێتیی روسیایە لەگەڵ ئێراندا و ویستی سوپای پاسداران بۆ ئەمینکردنی رێگا وشکانییەکانی نێوان ئێران و سوریا بەناو عێراقدا.