هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

هێزەکانی عێراق کۆنترۆڵی بیابانی حەزەر دەکەن لە نەینەوا

خالید تائی

دوکەڵ حەشارگەیەکی داعش بەرزدەبێتەوە لەو بیابانەی نەینەوا دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە لە 21 تشرینی دووەم 2019 کرایە ئامانج. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

دوکەڵ حەشارگەیەکی داعش بەرزدەبێتەوە لەو بیابانەی نەینەوا دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە لە 21 تشرینی دووەم 2019 کرایە ئامانج. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزەکانی عێراق بەردەوامن لە گوشار خستنە سەر پاشماوەكانی ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە بیابانی حەزەر لە باشوری خۆرئاوای پارێزگای نەینەوا.

کارگێڕیی قەزای حەزەر رایگەیاند كه‌ پاشماوەکانی داعش "هیچ مەترسی نین" و هەواڵی ئەوەی هەوڵدەدەن بیابان بەکاربهێنن بۆ خۆڕێکخستنەوە "نادروستە".

قائیمقامی قەزای حەزەر بەسمان ئەحمەدی پێنجشەممە (26 کانونی یەکەم) بە دیارونای وت: "هێزە ئەمنیەکان بەردەوام بیابانه‌كه‌ کێوماڵ دەکەن و گەڕانی بەرفراوان ئەنجامدەدەن بۆ حەشارگەکانی تیرۆریستان."

وتی دوایین ئۆپەراسیۆن کە ئەنجامدرا لە 23 کانونی یەکەم بوو.

سەربازانی عێراق بۆ پاشماوەکانی داعش دەگەڕێن لە بیابانی قەزای حەزەر و ناوچەکانی نزیکی لە ئەیلولی 2019. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەربازانی عێراق بۆ پاشماوەکانی داعش دەگەڕێن لە بیابانی قەزای حەزەر و ناوچەکانی نزیکی لە ئەیلولی 2019. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

یەکەکانی فیرقەی 20ی سوپای عێراق لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و لیوای 44ی هێزەکانی حەشدی شەعبی کنەوپشکنینیان بۆ بیابانەکە کرد بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی عێراق.

ئۆپەراسیۆنەکە ناوچە بیابانییەکانی رووماڵکرد بەدرێژایی سنووری کارگێڕیی پارێزگای ئەنبار و باکوری وادی سەرسار و سەریکیشا بۆ دۆزینەوە و تێکشکاندنی پێنج تونێلی داعش.

ئەحمەدی وتی: "ئەو تیرۆریستانەی خۆیان لە بیابانه‌كه‌دا شاردۆتەوە ژمارەیان چەند کەسێکە و هیچ مەترسییەکی سەرەکی دروستناکەن بۆ قەزاکە." ئاماژەیکرد بەوەی ئۆپەراسیۆنە ئەمنیە بەردەوامەکان "رێگەیان پێنادەن لەوێ بە سەلامەتی بمێننەوە و ئەوەی دەوترێت دەربارەی هەوڵی خۆڕێکخستنەوە و گروپ دروستکردن نادروستە".

پاشماوەکانی داعش 'بێهێزن'

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان بەمدواییانە هۆشدارییان دا لە زیادبوونی هێرشەکانی پاشماوەکانی داعش لە حەزەر و وتیان گوایە هەوڵی "زیادکردنی ئامادەیی خۆیان" دەدەن لە بیابانی قەزاکە، کە درێژدەبێتەوە بۆ سەر سنووری عێراق و سوریا.

ئەحمەدی وتی: "پاشماوەكانی چەکدارانی تیرۆریست لە بیابان بێهێزن و هێرشەکانیان بێکاریگەریین و هەمیشە بە شکست کۆتاییان دێت."

وتیشی: "چەند رۆژێك لەمەوبەر، هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر یەکەکانمان کە کەنارەکانی شاری حەزەر دەپارێزن، بەڵام هێزەکانمان چاودێرییان کردبوون لەڕێگەی کامێرای وزەبینەوە و هەوڵەکەیانیان تێکشکاند."

ئاماژەیکرد بەوەی هێزە ئەمنیەکان "وریان لە ئەنجامدانی کارەکانیان بە سەرکەوتوانە" و جەختیکردەوە لەوەی "گوندە دوورەدەستەکانی قەزاکە پارێزراون و هیچ چالاکیەكی تیرۆریستی لەوێ بوونی نییە".

ئەحمەدی وتی: "ژمارەی پێویست له‌ پۆلیس هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی شارەکە و 200 ئەندام بەمدواییانە پەیوەندییان کردووە بە [به‌ڕێوبه‌رێتی پۆلیسی] حەزەرەوە، کە کۆی گشتی ژمارەیانی گەیاندۆتە زیاد لە 360."

وتیشی شارەکە "لەڕێگەیدایە بەرەو داخستنی قۆناغی کێشەی ئاوارەیی،" چونکە 800 خێزان لە کۆی 1200 تا ئەمڕۆکە گەڕاونەتەوە و گروپی نوێی دانیشتوانیش بەردەوامن لە گەڕانەوە.

ئەحمەدی پێشوازیکرد لە فشاری بەردەوام بۆسەر پاشماوەکانی داعش لە ناوچەکە "چونکە هەر ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی قازانجێکە بۆ قەزاکە و بۆ عێراق بەگشتی".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500