عێراق ئه‌منیه‌تی سه‌ر سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ سوریا پته‌وتركردووه به ئامانجی رێگریكردن له چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له هاتنه نێو خاكی عێراق و خۆشاردنه‌وه‌یان له‌نێو ئه‌و خێزانانه‌دا كه له سوریاوه هه‌ڵدێن.
لانیكه‌م 600 كرێكار و كارمه‌ندی ته‌كنیكی به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر سنوور كارده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی په‌رژینێكی ئاسنین له ته‌لی دڕكاوی و تاوه‌ری چیمه‌نتۆیی چاودێریركردن و دانانیان له‌سه‌ر سنوور به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان.
هێزه‌كانی پاسه‌وانی سه‌ر سنووری عێراق به سه‌ركه‌وتوویی 125 تاوه‌ری چاودێرییان داناوه له كۆی 617 تاوه‌ر كه به دووری یه‌ك كیلۆمه‌تر له‌نێوان هه‌ر تاوه‌رێكدا له‌سه‌ر سنووره‌كه جێگیرده‌كرێن.
كاره‌كه پێكدێت له دانانی ته‌لبه‌ندێك به‌درێژایی 74 كیلۆمه‌تر وه‌ك یه‌كه‌مین قۆناغ، له‌گه‌ڵ دانانی چه‌ندین كامێرای چاودێری به تیشكی ژێروه‌نه‌وه‌شیی و بونیادنانی 15 بنكه‌ی سه‌رسنوور.
هه‌روه‌ها چه‌ند پلانێكیش هه‌ن بۆ دابینكردنی 34 كامێرای گه‌رمیبین له جۆری جیاواز به‌درێژایی چه‌ندین كیلۆمه‌تر بۆ پشتیوانیی هێزه‌كانی سنوور.
شه‌ممه (7 كانونی یه‌كه‌م)، فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوور یه‌كه‌مین وه‌جبه‌ی كه‌لوپه‌له قورسه‌كانی له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشت وه‌ك به‌شێك له به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ یارمه‌تیدانی عێراق بۆ پته‌وكردنی سنووره‌كانی.
كۆی گشتیی 22 ئامێری سه‌نگین، له‌نێویاندا بلدۆزه‌ر، هه‌ڵكۆڵه‌ر، شۆفڵ و ته‌ختكه‌ر هه‌ن، تا كۆتایی ساڵی 2019 ده‌گه‌یێنرێنه عێراق.
نه‌قیب مو‌سا حه‌مه‌د سه‌نه‌د، فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزه خێڵه‌كییه‌ی فوڕاتی سه‌روو كه شانبه‌شانی پاسه‌وانانی سنوور ناوچه‌ی سنووری باكوری روباری فورات ده‌پارێزن، وتی قایمكارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به‌ره‌وپێش ده‌چن.
وتی هه‌وڵێكی به‌رده‌وام هه‌یه له به‌شی یه‌كه تایبه‌تییه‌كان بۆ ته‌واوكردنی دروستكردنی ته‌لبه‌نده‌كان و سه‌نگه‌ره‌كان و بنكه‌كان له‌گه‌ڵ دانانی ئامێره چاودێرییه كاره‌باییه‌كان.
وتیشی: "ئه‌م كاره ته‌كنیكییانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌وڵه ئه‌منییه‌كانی هێزه ئه‌منی و خێڵه‌كیه‌كان به‌ره‌وپێشده‌بات بۆ داخستنی هه‌موو ئه‌و كه‌لێنانه‌ی كه دوژمن لێیانه‌وه دزه‌ده‌كات."
سه‌نه‌د وتی: "دوای وه‌ده‌رنانی داعش له دواهه‌مین حه‌شارگه‌كانی له هه‌رێمی (باغوز) له سوریا له ئازاری 2019، هه‌وڵه‌كانمان دوو هێنده كردووه بۆ رێگریكردن له تیرۆریستان له دزه‌كردنیان له سنووره‌كانامانه‌وه."
وتی: "هێزی زیاتری سنووریمان جێگیركردووه و ئۆپه‌راسیۆنه پێشگرییه‌كانمان به‌درێژایی ناوچه بیابانییه‌كانی سه‌رسنوور له ئێستادا چڕتركردۆته‌وه و زووتر ئه‌نجامده‌درێن بۆ ده‌ستگیركردنی چه‌كداره تیرۆریسته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رانه."
به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌منیه‌ت و هه‌واڵگریی سه‌رسنوور
سه‌نه‌د وتی هێزه‌كانی به‌مدواییانه چه‌ند ئه‌ركێكیان له‌گه‌ڵ سوپادا راپه‌ڕاندووه له ناوچه‌كانی كه‌عره، زه‌یاع و سه‌حالی، كه چه‌ندین حه‌شارگه‌ی داعشیان لێ سوتێنرا و له‌ناوبران.
وتیشی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریی ئاسمانیی به‌رده‌وام پێشكه‌ش به پاسه‌وانانی سنوور ده‌كه‌ن له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گه‌ڕان و پشكنین له بیابه‌نه‌كه‌دا.
شاره‌زایه‌كی ئه‌منی و ئه‌ندامێكی خانه‌نشینكراوی سوپا، جه‌لیل خه‌ڵه‌ف وتی چالاكییه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری له‌سه‌ر ده‌زه‌كردنه‌كانی تیرۆریستان له سنووره‌كه‌وه به‌ره‌وپێشچوونیان به‌خۆوه‌بینیوه.
وتی ئاژانسه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان ئێستا توانای پێویستیان هه‌یه بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری ورد له‌سه‌ر هه‌ر جموجۆڵێكی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن سنوور ببه‌زێنن به خۆشاردنه‌وه‌یان له‌نێو ئه‌و خێزانه سوریانه‌دا كه نیشتمانه‌كه‌ی خۆیان به‌جێده‌هێڵن به‌هۆی بارگرژی و ئاڵۆزییه‌كانه‌وه.
وتیشی: "داتابه‌یسێك و هه‌وڵی بێوێنه‌ی هه‌واڵگری هه‌ن كه وا ده‌كه‌ن ده‌ستگیركردنی دزه‌كه‌ران و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌ڕان به‌دوای شوێنێكدا تا خۆیانی لێحه‌شاربده‌ن و خۆیان رێكبخه‌نه‌وه، كارێكی كرده‌نی بێ."
وتی: "قایمكارییه‌كان به به‌رده‌وامی له تازه‌گه‌ریدان له چوارچێوه‌ی هه‌وڵێكی ئه‌منیی پلانبۆدانراودا كه ته‌كنیكی هه‌سته‌وه‌ر و وێنه‌ی دووره‌ده‌ست به‌كارده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ی چاودێری و جێگیركردنی خاڵی پشكنینی جێگیر و كاتی."
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، شه‌لال ناجی عوبێد به دیارونای وت هه‌وڵه‌كانی پاراستنی سنووره درێژ و پڕ كونوكه‌له‌به‌ره‌كه له‌گه‌ڵ سوریا زۆر باش به‌ره‌وپێشده‌چن و به‌رده‌وامن تا سنووره‌كه به‌ته‌واوی پارێزراو ده‌بێت.
وتی: "چه‌كدارانی تیرۆریست به‌دوای هه‌ر هه‌لێكدا ده‌گه‌ڕێن بۆ دزه‌كردن و تێكدانی سه‌قامگیریی وڵاته‌كه‌مان، هه‌ربۆیه ده‌بێت به‌ته‌واوی ئاماده‌بین بۆ لادانی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه."