عێراق ده‌ستیكردووه به دروستكردنی به‌ربه‌ستێك له‌سه‌ر سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ سوریادا بۆ وه‌ستاندنی چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له هاتنه‌نێو خاكی عێراق، ئاژانسی فرانس پرێس یه‌كشه‌ممه (1 ته‌مووز) رایه‌گه‌یاند.
وتەبێژی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوری پارێزگای ئەنبار، ئەنوەر حەمید نایف، وتی: "10 رۆژ پێش ئێستا ده‌ستمانكرد به ته‌لبه‌ندكردن به ته‌لی دڕكاوی و دانانی بورجی چاودێری له سنووره‌كان له‌گه‌ڵ سوریا."
به‌ربه‌سته‌كه پێكدێت له خه‌نده‌قێكی شه‌ش مه‌تر پان و كامێرای گه‌رمایی و چاودێری.
درێژایی ته‌لبه‌نده نوێكه 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له باكوره‌وه بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری قائیم.
سه‌رجه‌می به‌ربه‌سته‌كه به نزیكه‌ی 600 كیلۆمه‌ترێك درێژده‌بێته‌وه.
نایف وتی شاره‌زایان له وه‌زاره‌تی به‌رگری و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دێن "بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ریی به‌ربه‌سته‌كه."
وتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌وان شێوازی دانانه‌كه په‌سه‌ندبكه‌ن، به‌رده‌وامده‌بین به درێژایی هه‌موو سنووره‌كه له‌گه‌ڵ سوریادا."