هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێرشە ئاسمانیەکانی روسیا بەردەوامن لە کوشتنی مەدەنیەکان لە ئیدلیب

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

منداڵێك لە باشوری ئیدلیب لەلایەن کڵاوسپییەکانەوە رزگارده‌كرێت به‌ گواستنه‌وه‌ی لە ناوچه‌یه‌ك کە کراوەته‌ ئامانجی هێرشە ئاسمانیەکانی روسیا. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

منداڵێك لە باشوری ئیدلیب لەلایەن کڵاوسپییەکانەوە رزگارده‌كرێت به‌ گواستنه‌وه‌ی لە ناوچه‌یه‌ك کە کراوەته‌ ئامانجی هێرشە ئاسمانیەکانی روسیا. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

به‌گوێره‌ی چالاکوانێکی ناوچەکە، فڕۆکە جەنگیەکانی روسیا بەردەوامن لە ئەنجامدانی چەند هێرشێکی ئاسمانی و بە ئامانجکردنی ناوەندە مەدەنیەکان و دەزگا خزمەتگوزارییەکان لە ناوچەی ئیدلیب، کە زیاتر لەژێردەستی هاوپەیمانێتی تووندڕەوی تەحریر شامدایە.

چالاکوان هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت دوو گەڕی یەک لەدوای یەکی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سەراقیب، خۆرهەڵاتی شاری ئیدلیب، بوونه‌ هۆی كوشتنی چوار کەس و برینداربوونی زیاد لە 10 كه‌س، لەنێویاندا ئەندامێکی بەرگری شارستانی سوریا (کڵاوسپیەکان).

ئیدلیبی وتی تیمی کڵاوسپییەکان تووشی دووەمین هێرشی ئاسمانی بوون لەکاتێکدا گەیشتبوونە شوێنەکە بۆ رزگارکردنی قوربانیانی هێرشەکەی یەکەم.

وتیشی فڕۆکە جەنگیەکانی روسیا لە گوندی میلاجەی باشوری ئیدلیبیشیان دا، کە شەش کەس کوژران، لەنێویاندا چوار ژن و چەندینی دیکە برینداربوون، لەنێویاندا چەند ژن و منداڵێك.

ئەندامانی کڵاوسپیەکان و خۆبەخشە مەدەنیەکان قوربانیانی هێرشە ئاسمانیەکانی روسیا دەگوێزنەوە لە گوندی میلاجەوە لە دەوروبەری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئەندامانی کڵاوسپیەکان و خۆبەخشە مەدەنیەکان قوربانیانی هێرشە ئاسمانیەکانی روسیا دەگوێزنەوە لە گوندی میلاجەوە لە دەوروبەری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئەندامانی کڵاوسپیەکان داروپەردوو هەڵدەدەنەوە لە گوندی میلاجە بۆ دەرهێنانی جەستەی مردووەکان و رزگارکردنی بریندارەکان دوای هێرشێکی ئاسمانیی روسیا. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئەندامانی کڵاوسپیەکان داروپەردوو هەڵدەدەنەوە لە گوندی میلاجە بۆ دەرهێنانی جەستەی مردووەکان و رزگارکردنی بریندارەکان دوای هێرشێکی ئاسمانیی روسیا. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئیدلیبی وتی هێرشە ئاسمانیەکانی روسیا لە وێستگەیەکی کارەباشیان دا لە مەعەرەت دبسە، خۆرهەڵاتی ئیدلیب و لەکاریان خست و بووە هۆی کارەبا بڕان.

وتی فڕۆکە جەنگیەکانی روسیا بۆمبی سێرۆماتیك (خاڵی له‌ هه‌وا) بەکاردەهێنن کە بەتەواوی دەزگا بەئامانجکراوەکان وێراندەکات و ئه‌وه‌ش ژمارەی زۆری قوربانیه‌كان رووندەکاتەوە.

ئاماژەیکرد بەوەی ئەو بینایانەی لە میلاجە و سەراقیب کرابوونە ئامانج بەتەواوی رووخان، کە کڵاوسپییەکانیان ناچاركرد به‌ به‌كارهێنانی ئامێری گەورە بۆ لادانی داروپەردوو تا لاشەی مردووان بگوێزنەوە و برینداران رزگاربکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500