جارێكی دیكه، دانیشتوانی كه‌مپی ره‌كبان رووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تێكیپڕوپاگه‌نده و زانیاریی هه‌ڵه‌ی روسیا ده‌بنه‌وه، ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر چۆڵكردنی دانیشتوانی كه‌مپه‌كه به هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
له مانگی ئابدا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه یارمه‌تی گواستنه‌وه‌ی دانیشتوان ده‌دات له كه‌مپه بیابانییه سوریه "بێپایانه‌كه" له نزیك سنووری ئه‌رده‌ن، پاش ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وه‌ی كێ ده‌یه‌وێت كه‌مپه‌كه جێبهێڵێت.
كه‌مپه دووره‌ده‌سته‌كه نزیكه له‌و بنكه سه‌ربازیه‌ی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه به‌كاردێت له شه‌ڕی دژی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا.
سه‌رۆكی هاریكاری مرۆیی سوریای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پانۆس مۆمتزیس، له 30 ئاب به ئاژانسی فرانس پرێسی وت كه "ئێمه ئاماده‌ین بۆ ئاسانكاریكردنی" گواستنه‌وه‌كان له كه‌مپی روكبانه‌وه. "ده‌مانه‌وێت له‌وه دڵنیابینه‌وه كه كاره‌كه به شێوازێكی خۆبه‌خشانه ئه‌نجام ده‌درێت."
له‌كاتێكدا چاوه‌ڕوانده‌كرێت گواستنه‌وه‌كان له كۆتایی مانگی ئه‌یلولدا ده‌ستپێبكه‌ن، روسیا ئه‌مریكا و جه‌یشی مغاویر سه‌وره، كه گروپێكی سه‌ر به سوپای سوریای ئازاده و له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه پشتگیری ده‌كرێت، تۆمه‌تبارده‌كات به رێگگرتن له دانیشتوانی كه‌مپه‌كه له چۆڵكردنی.
گواستنه‌وه‌كان "له‌سه‌ر لێواری هه‌ڵدێرن به‌هۆی ده‌ستدرێژیی ئه‌و چه‌كدارانه‌وه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌مریكادان،" به‌گوێره‌ی فه‌رمانده‌ی روسی، میخائیل میزه‌نتسیف، به كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی وت له 18 ئه‌یلول، به‌گوێره‌ی وه‌سه‌ت نیوزی لوبنانی.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانده‌كه، چه‌كدارانی جه‌یشی مغاویر سه‌وره ئاماده‌نه‌بوون ئه‌منییه‌تی كاروانی گواستنه‌وه‌كان بپارێزن و به‌شێك له‌و هاریكارییه مرۆییه‌یان تاڵانكردووه كه به‌سه‌ر دانیشتوانی كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌شكراوه.
'درۆ ئاشكراكانی' روسیا
به‌ڵام دانیشتوان و كارمه‌نده خێرخوازییه‌كانی كه‌مپی ره‌كبان ئه‌م بانگه‌شانه به‌درۆده‌خه‌نه‌وه.
"ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی روسیا كه به‌شێكه له هه‌ڵمه‌تێكی پڕوپاگه‌نده هیچ نییه جگه له درۆی ئاشكرا،" محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ده‌رباس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خێڵه‌كانی ته‌دمور و بادیه‌ی سوریا و سه‌رۆكی شاره‌وانی خۆجێیی كه‌مپی ره‌كبان، به دیارونای وت.
وتیشی: "ئه‌وانه‌ی بڕیاریانداوه له كه‌مپه‌كه‌دا بمێننه‌وه به ئیراده‌ی ئازادی خۆیان ویستوویانه بمێیننه‌وه به‌بێ بوونی هیچ فشارێك له‌لایه‌ن هیچ لایه‌كه‌وه."
وتی جه‌یشی مه‌غاویر سه‌وره به‌گشتی پێكهاتووه له دانیشتوانی كه‌مپه‌كه كه له ناوچه‌یه‌كه‌وه ده‌چنه ناوچه‌یه‌كی دیكه و ئامانجیان پاراستنی كه‌مپه‌كه و دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی له‌هه‌ر هێرشێك.
ده‌رباس وتی ئه‌وان شه‌ڕی قورسیان دژی داعش ئه‌نجامداوه كاتێك ویستیان ئازاری دانیشتوانی مه‌ده‌نیی كه‌مپه‌كه بده‌ن و هه‌روه‌ها رێگرییان كردووه له هێزه‌كانی رژێم له كاتی هه‌وڵیاندا بۆ پێشكه‌وتن له بیابانی بادیه‌ی چوارده‌وری كه‌مپه‌كه.
كارمه‌ندێكی خێرخوازیی ره‌كبان، تاریق نوعه‌یمی، ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه كه ئه‌و دانیشتوانه‌ی كه‌مپه‌كه كه ویستوویانه ئه‌وێ چۆڵبكه‌ن، رۆیشتوون.
به دیارونای وت: "ژماره‌ی ئاواره ناوخۆییه‌كانی ناو كه‌مپه‌كه له 50,000 كه‌مبۆته‌وه بۆ 12,700 به‌گوێره‌ی دوا سه‌رژمێری كه به یارمه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نزیكه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامدرا."
هاریكاری مرۆیی وه‌ستێندراوه
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و مانگی سووری سوری له مانگی ئابدا نێردراوێكیان نارده كه‌مپه‌كه بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌س له‌وێ ماوه و كێ ده‌یه‌وێت كه‌مپه‌كه جێبهێڵێت، به‌گوێره‌ی مۆمتزیسی به‌رپرسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
وتیشی: "كه‌مێك زیاتر له یه‌ك له‌سه‌ر سێیان ده‌یانه‌وێت بڕۆن. زۆبه‌ی زۆریان ده‌یانه‌وێت بچنه ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی حكومه‌ت و هه‌ندێكیشیان ده‌یانه‌وێت بچنه باكور" كه له ژێرده‌ستی ئۆپۆزسیۆندایه.
نزیكه‌ی له‌سه‌دا 47 ئه‌و دانیشتوانه‌ی كه‌مپه‌كه كه سه‌رژمێری كراون ده‌ڵێن ده‌یانه‌وێت بمێننه‌وه له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك له‌وانه "خه‌می ئاسایش" و "ترس له ده‌ستگیركردن".
نوعه‌یمی وتی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له كه‌مپه‌كه بمێننه‌وه "به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تیده‌كه‌نه‌وه بچنه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێرده‌ستی رژێمی [سوریا] و سه‌ربازه روسیه‌كان و میلیشیاكانی ئێراندان له‌به‌ر جیاوازی سیاسی و ترسیان له هه‌راسانكردنیان له حاڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ ناوچه‌كانیان."
وتیشی له ئه‌نجامی درۆی روسیاوه كه گوایه چه‌كدارانی جه‌یشی موغاویر سه‌وره یارمه‌تیه‌كانیان دزیه‌وه، هاریكاری مرۆیی وه‌ستێندراوه.
هه‌روه‌ها وتی: "ئه‌مه به‌دڵناییه‌وه راست نییه، هه‌موو ئه‌و خواردنه‌ی كه هاتۆته ناو كه‌مپه‌كه‌وه دابه‌شكراوه و تیمه پزیشكیه‌كانیش به‌رده‌وامن له دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و ده‌رمان، به‌ڵام له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری وه‌ستاندنی كاره‌كانیاندان كاتێك پێداویستیه‌كان ته‌واوده‌بن."
نوعه‌یمی وتی له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستاندا "بارگرانیی سه‌رشانی دانیشتوانی كه‌مپه‌كه زیادده‌كات كه له‌ژێر گه‌مارۆی سه‌پێندراوی روسیا و هێزه‌كانی رژێمدان -- كه رێگری له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هه‌موو یارمه‌تیه‌ك ده‌كه‌ن به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌وان و به‌بێ ئاماده‌یی مانگی سووری سوری."
وتیشی بازاڕی كه‌مپه‌كه رووبه‌ڕووی كه‌مهێنانێكی زۆری پێداویستیه‌كان بۆته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی رێگه به بازرگانه‌كان نادرێت هیچ شمه‌كێك له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی رژێمه‌وه بهێنن، كه تاكه رێگه‌ی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی شمه‌كه‌كانه.
بانگه‌شه‌كانی روسیا 'پێكه‌نیناوین'
باسم عه‌قه‌یدات، دانیشتوویه‌كی 40 ساڵی كه‌مپه‌كه، وتی درۆكانی روسیا "پێكه‌نیناوین"، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به دزینی هاوكاریه‌كانه‌وه هه‌یه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی جه‌یشی موغاویر سه‌وره‌وه كه زۆربه‌یان دانیشتووی كه‌مپه‌كه‌ن.
وتیشی "ئایا ئه‌وان هاوكاریه‌كه له خزمه‌كانی خۆیان ده‌دزن؟" باسی ئه‌وه‌شی كرد كه ئه‌ندامانی جه‌یشی موغاویر سه‌وره كه له كه‌مپه‌كه ده‌ژین زیاتر له جارێك به‌شه‌خۆراكی خۆیان دابه‌شكردووه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا كه زۆر پێویستیانه.
"ئایا چۆن كه‌سێك كه به‌شه خۆراكی خۆی ده‌به‌خشێت به‌سه‌ر دانیشتوانی كه‌مپه‌كه‌دا هاوكاری ده‌دزێت؟"
عه‌قه‌یدات به دیارونای وت دانیشتوانی ره‌كبان رووبه‌ڕووی چۆڵكردنی زۆره‌ملێ بوونه‌ته‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی رژێم، به‌ڵام رێگه‌یان له‌و پاسانه گرتووه كه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه نێردراون بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی ژێرده‌ستیان.
وتیشی: "رژێم و روسیا ده‌یانه‌وێت وای پیشانبده‌ن كه جه‌یشی موغاویر سه‌وره و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هۆكارن له پشت مانه‌وه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و دانیشتوانی كه‌مپه‌كه‌وه. ئه‌مه درۆیه‌كی ته‌واوه."
وتی تاكه هۆكارێك كه رژێم و روسیا له شوباتی رابردوودا رایانگه‌یاند كه ده‌رچه‌یه‌كیان له كه‌مپه‌كه‌وه كردۆته‌وه و داوایان له دانیشتوانه‌كه‌ی كرد جێیبهێڵن ئه‌وه‌یه كه خۆیان وه‌ك "رزگاركه‌ر" پیشانبده‌ن.
له‌ڕاستیدا، ئه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كه‌یان جێهێشتووه و چوونه‌ته ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی رژێم ڕووبه‌ڕووی هه‌راسانكردن بوونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه و ژماره‌یه‌ك له خێزانیش هێشتا له شێڵته‌ره‌كاندا ماونه‌ته‌وه و رێگه‌یان پێ‌نادرێت بگه‌ڕێنه‌وه گوند و شارۆچكه‌كانی خۆیان.