هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

جەیشی مغاویر سەورە بەدوای ئەو ئەندامانەی داعش دەکەوێت کە لە باغوز هەڵاتون

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی جەیشی مغاویر سەورە بەشداریده‌كه‌ن له‌ دەوریەیەکی شەوانەدا له‌ ناوچەی 55 بۆ چاودێریكردنی هەوڵەکانی دزەکردنی داعش. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

ئەندامانی جەیشی مغاویر سەورە بەشداریده‌كه‌ن له‌ دەوریەیەکی شەوانەدا له‌ ناوچەی 55 بۆ چاودێریكردنی هەوڵەکانی دزەکردنی داعش. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

جەیشی مغاویر سەورە ماوەیەکە رێکاری زۆر توند دەگرێتەبەر بۆ رێگرتن لە ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە هەڵاتن لە باغوزی ناوچەی دێرەزوور بۆ نێو ناوچەی روکبان، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

ئەو لایەنەی نێو سوپای سوریای ئازاد، کە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە پشتیوانی دەکرێت،بوونی لە کەمپی ئاوارەکانی روکبان هەیەلەگەڵ بیابانه‌كه‌ی دەوروبەری، کە ناسراوە به‌ ناوچەی 55.

چالاکوان تاریق نوعەیمی بە دیارونای وت لەوکاتەوەی زانراوە ئەندامانی داعش لە باغوز هەڵدێن و هەوڵی هاتنە ناو ناوچەکە دەدەن یان پەڕینەوە بەرەو ناوچەی بادیە (بیابان) رێکاری زۆر توندی گرتۆتەبەر.

وتی داعش ئامادەیی لە بیابانه‌كه‌ هەیە.

فەرماندەی جەیشی مغاویر سەورە، عەقید موهەنەد تەلاع چەند رۆژێك لەمەوبەر برینداربوو لەکاتێکدا بەدوای گروپێك لە ئەندامانی داعشەوە بوو. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

فەرماندەی جەیشی مغاویر سەورە، عەقید موهەنەد تەلاع چەند رۆژێك لەمەوبەر برینداربوو لەکاتێکدا بەدوای گروپێك لە ئەندامانی داعشەوە بوو. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

نوعەیمی وتی: "جەیشی مغاویر سەورە تائێستا توانیوێتی زیاد لە 250 ئەندامی داعش دەستگیربکات."

وتیشی ئەگەری ئەوە هەیە ئەم ژمارەیە زیاد بکات بەهۆی زۆریی ژمارەی ئەو ئەندامانەی داعشه‌وه‌ کە خۆبەدەستەوەدان رەتدەکەنەوە به‌ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە شەڕی ئەو گروپە دەکەن لە دوایین ناوچەی ژێردەستیاندا.

رێکاری ئەمنیی فراوانکراو

نوعەیمی وتی وەك بەشێك لە رێکاری ئەمنی فراوانکراو، جەیشی مغاویر سەورە ماوەیەکە دەوریە بەردەوامه‌كانی چڕکردۆتەوە لە ناوچەکە و لە تاکە گومانلێکراوەکان دەکۆڵێتەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەندامی داعش نین.

وتی: "زۆر سەختە چاودێریی ناوچە بیابانییەکان بکرێت و سەختتریش دەبێت بەهۆی کەشوهەوای شلۆق و زریانی لماوییه‌وه‌ کە دەکرێت ئاستی بینین بۆ نزیکی سفر کەمبکاتەوە."

هەنگاوی ئەمنیی دیکە کە جەیشی مغاویر سەورە ناوێتی، قەدەغەی تەواوە لەسەر هەڵگرتنی چەك لەنێو کەمپی روکباندا و سەپاندنی بڕی تا 1,000 دۆلار سزا بەسەر هەر کەسێکدا كه‌ پێشێلی بکات.

هاتن و چوون بۆ نێو کەمپەکەش سنوردارکراوە بۆ دەروازەی سەرەکی.

نوعەیمی وتی هێزێکی پۆلیسی روکبان چالاكکراوە و ئەرکی چاودێریی دۆخەکەی لەنێو کەمپەکەدا پێسپێردراوە لەگەڵ پاراستنی ئاسایش.

وتی: "دانیشتوانی کەمپەکە بەتوندی هۆشدارییان پێدراوە لەوەی بەهیچ جۆرێك یاریدەی چەکدارانی داعش نەدەن." وتیشی پێشێلکاران رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.

بەگوێرەی نوعەیمی، گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە لە ناوچەکە کۆدەنگییان هەیە لەسەر ئەو هەنگاوانەی لەلایەن جەیشی مغاویر سەورەوە نراون.

وتی لەنێویاندا هێزەکانی شەهید ئەحمەد عەبدو، جەیشی ئوسود شەرقیە، جەیشی ئەحرار عەشائیر و لیوای شوهەدا قەریەتەین.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500