هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

عێراق 6 ئێزیدی لە کەمپی هۆلی سوریاوە دەگەڕێنێتەوە

خالید تائی

تەندروستکاران یارمەتی ژنێکی ئێزیدی دەدەن دوای ئەوەی ئازادکرا لەدەست داعش لە 31 ئازار. [خاوەنی وێنە: حسێن قائیدی، بەڕێوبەری نوسینگەی کاروباری ئێزیدییە رفێنراوەکان]

تەندروستکاران یارمەتی ژنێکی ئێزیدی دەدەن دوای ئەوەی ئازادکرا لەدەست داعش لە 31 ئازار. [خاوەنی وێنە: حسێن قائیدی، بەڕێوبەری نوسینگەی کاروباری ئێزیدییە رفێنراوەکان]

شەش ئێزیدی کە لە 2014 لە قەزای شەنگالی عێراق رفێندرابوون لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە گەڕێندرانەوە لە کەمپی ئاوارەکانی باکوری خۆرهەڵاتی سوریاوە، بەرپرسێکی عێراقی چوارشەممە (10 تەمموز) رایگەیاند.

بەڕێوەبەری نوسینگەكه‌، حسێن قائیدی وتی: "کاربەدەستانی بەرپرس لە کەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەکەی سوریا پێنج ژنی ئێزدی و منداڵێکیان رادەستی نوسینگەی کاروباری ئێزیدییە رفێنراوەکانی عێراق کرد."

وتی: "ژنەکان لەنێوان 23 بۆ 30 ساڵ بوون و منداڵەکە 12 ساڵ بوو."

قائیدی وتی: "ئەوان یەکەمجار (لە حەسەکەوە) بۆ قەزای شەنگال گوێزرانەوە و دواتر بۆ پارێزگای دهۆك، کە لەوێ خزمەکانیان وەریانگرتنەوە."

رزگاربووەکان بەشێك بوون لەو هەزاران ژن و منداڵە ئێزدییانەی داعش رفاندبوونی کاتێك لە ئابی 2014 شەنگالی گرت.

وتی: "دۆخێکی خراپیان بەسەرهاتووە، لەبەرئەوەی چەتەکانی داعش رفاندبوویانن، گواستبوویاننەوە، ئەشکەنجەیان دابوون و برسییان کردبوون."

قائیدی وتی دوای ئەوەی داعش شکستی پێهێنرا لە هێرشێکی زەمینیدا كه‌ لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ئه‌نجامدرابە هەماهەنگیكردن له‌گه‌ڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەوان رزگارکران و برانە کەمپی هۆلی ئاوارەکان.

وتی: "چاودێریی تەندروستی چڕوپڕیان پێدەگات تا تێکەڵببنەوە بە کۆمەڵگە و کاریگەرییه‌ دەروونیەکان و پاشماوەی ئایدۆلۆژی داعشیان له‌سه‌ر نەهێڵرێت کە هەوڵیداوە لە مێشکیاندا بیچێنێت."

گەڕاندنەوە و چارەسەرکردنی ئێزیدییەکان

قائیدی وتی: "نوسینگەکە ناوەندێکی تایبەتی هه‌یه‌ بە چارەسەری دەروونی لە پارێزگای دهۆك کە سەرپەرشتیی چارەسەری تەندروستی دەکات بۆ هەموو رفێندراوە ئێزیدییەکانی لە دەست تیرۆریستان رزگارکراون و پشتیوانی ده‌كان له‌ خزمەتگوزارییه‌كان بۆیان."

وتی ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ گەڕاندنەوەی گروپێکی دیکەی رزگاربووانی ئێزیدی لە سوریا.

وتیشی: "زانیاریمان هەیە لەبارەی منداڵان و ژنانی ئێزیدییه‌وه‌ لە ناوچە رزگارکاوەکانی ژێردەستی داعش لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا و هەوڵی زۆر دراوە بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکە بۆ نێو باوەشی خێزانەکانیان."

قائیدی وتی لە پێنج ساڵی رابردوودا، 3,476 حاڵەتی تۆمارکراوی رزگاربووی تاوانەکانی داعش هەبووە، زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.

وتی بەڵام سەرەڕای شکستی داعش لە عێراق و سوریا "نزیکەی 2,900 ئێزیدی ماون کە چارەنوسیان نادیارە".

هه‌روه‌ها وتی: "تیمەکەمان، بە هاریکاری لەگەڵ تەواوی دەزگا پشتیوانیکارەکان، بەتەواوی تواناوە کاردەکات بۆ لێکۆڵینەوەی شوێنی رزگاربووانی ئێزیدی، جا لە عێراق بن یان سوریا و کارکردن بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ نێو خێزانەکانیان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500