http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/features/2019/04/02/feature-04

×
×
ئاساییش |

هێزەکانی عێراق و هاوپەیمانان پیلانێکی داعش لە ئەنبار شکستپێدەهێنن

خالید تائی

image

سەربازانی عێراقی بەسەر حەشارگەیەکی داعشدا دەدەن لە خۆرئاوای ئەنبار لە 8 کانونی یەکەمی 2018. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزەکانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێکەوە سەرکەوتووبوون لە شکستهێنان بە "پیلانێکی تیرۆریستی" رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە خۆرئاوای ئەنبار، بەرپرسێکی خێڵەکیی عێراقی سێشەممە (2 نیسان) وتی.

سەرکردەی خێڵەکی، شێخ قەتەری سەمەرمەد عوبێدی بە دیارونای وت: "پاشماوەكانی تیرۆریستان چوار رۆژ لەمەوبەر زەبرێکی بەهێزیان بەرکەوت کاتێك یەکێك لە بنکە نهێنیەکانیان بەر هێرشێكی وردی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کەوت."

وتی هێرشەکە لە بنکەیەکی داعشی دا لە وادی زوغەیدون، ناوچەیەکی بیابانی نزیك بە شاری حەدیسە و وتیشی هێرشه‌كه‌ ئه‌نجامدرا لەسەر بنەمایزانیاری هەواڵگری لەلایەن دەزگای هەواڵگریی عیراقەوە".

وتی "بۆمبارانەکە بووە هۆی تێكشكاندنی تونێلێك و ئۆتۆمبیلێك و دوو ماتۆڕ" و بەگشتی 11 ئەندامی داعشی کوشت.

image

سەرکردە سەربازییەکانی عێراق کۆبوونەوە لەگەڵ دانیشتوانی ئەنبار دەکەن لە 12 تەمموزی 2018 بۆ تاووتوێکردنی باشترکردنی کارکردنی پێکەوەیی بۆ لەناوبردنی پاشماوەی شانەکانی داعش لە ناوچە بیابانیەکان. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی فیرقەی پیادەی 1]

وتیشی هێرشە ئاسمانیەکە "چوار خۆکوژی کوشت کە لە ئۆتۆمبیلێکدا بوون، دووان لەسەر ماتۆڕ و ئەوانیدی لەنێو تونێلەکەدا بوون".

عوبێدی وتی شانەکە "پلانی دزەکردنە نێو حەدیسە و شارۆچکەکانی دراوسێیان دانابوو بۆ ئەنجامدانی هێرشی خۆکوژی".

وتیشی: "سوپاس بۆ وریایی دەزگای هەواڵگری و ئەمنی و دەستێوەردانی دەستبەجێی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان، پیلانە تیرۆریستیەکە هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌."

بەدواداچوون بۆ پاشماوەکانی داعش

عوبێدی وتی: "هاتوچۆی پاشماوەکانی داعش و دزەکاران خرایه‌ڕوو."

وتی ئەمەش بەهۆی پشتیوانی خەڵکی ناوچەکەوه‌، بەتایبەتی ئەوانەی لە گوندەکانی بیاباندا دەژین و هاریکارییان لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان.

وتیشی لە رووداوێکی ئەمدواییەدا، چەکدارێك دەستگیرکرا و یه‌كێكی دیکە کوژرا دوای ئەوەی لە سوریاوە دزەیانکرد و خۆیان لە ناوچەی حەمیدیەی خۆرهەڵاتی ئەنبار شاردەوە.

هه‌روه‌ها وتی دوو هاوڵاتیە عێراقییەکە چاودێریکرابوون "لەوکاتەوەی هاتنە نێو وڵاتەوە و تەڵەیان بۆ دانرا بە دانانی کەمینێك".

عوبێدی وتی: "شوێنهەڵگرتنی پاشماوەکانی [داعش] لە بیابانه‌كه‌ی خۆرئاوا بەردەوامە بەدرێژایی دوو رێگا."

وتی یەکەم رێگا بەرەو خۆرئاوایە و لە شارۆچکەی بەغدادی له‌ پارێزگای ئەنبارەوە دەستپێدەکات بۆ قائیم و روتبە و سنووری سوریا؛ دووەمیان له‌ باکورە لە دەریاچەی حەدیسەوە بەرەو پارێزگاکانی سەلاحەدین و نەینەوا.

وتیشی: "یەکە ئەمنی و خێڵەکیەکان لانیکەم هەفتەی یەك شه‌نوكه‌و ئەنجامدەدەن لە بیابانەكه‌دا به‌ بەشداریی هێزەکانی عێراق و هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی" و حه‌شارگه‌ی چەك و شوێنەکانی حەوانەوەی داعش دیاریدەکەن و تێکیاندەشکێنن.

دانانی پلانێکی ئەمنیی نوێ

عوبێدی وتی: "دەتوانین بڵێین تاڕادەیەك هەموو ئەو تیرۆریستانەمان لەناوبردوون کە لە بیابانه‌كه‌دا خۆیان شاردبووه‌وە. هێشتا گروپی زۆر بچوکی دوژمن ماون لە ناوچە بیابانیەکانی نێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و سەلاحەدیندا."

وتی فەرماندەییە ئەمنیەکان "بۆ پلانێکی نوێ دەگەڕێن، به‌تایبه‌تی لەوکاتەوەی داعش شکستی پێهێنرا لە ناوچەی باغوزی سوریا"، دوایین ناوچەی ژێردەستی گروپەکە لەوبەری سنوور.

عوبێدی وتی پلانە نوێیەکە تەرکیز دەخاتە سەر بەهێزکردنی هەڵمەتەکانی گەڕان و چڕکردنەوەی هەماهەنگی لەنێوان چەندین یەکەی ئەمنی و دانیشتوانی ناوچە بیابانیەکانی عێراقدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0
نەخێر

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین
Captcha