هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

دانیشتووانی باغوز دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن دوای دەرکردنی داعش

وەلیدئەبولخەیر لە قاهیرە

کارمەندانی میدیا لە نزیك ئەو بینایە وەستاون لە باغوز کە ئاڵای هێزەکانی سوریای دیموکراتی لێهەڵکرا دوای ئەوەی رایانگەیاند ناوچەکە بەتەواوی لە داعش رزگارکرا. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتەییەکاندا بڵابۆتەووە]

دانیشتوانی پارێزگای دێرەزوور لە سوریا بە دیارونایان وت ئەوان دڵخۆشن بە نەمانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دوای ئەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات شکستیان هێنا بە گروپەکە لە دوامۆڵگەکەی لە باغوز.

بەرپرسانی هاوپەیمانییە کوردی و عەرەبییەکە دەڵێن مەدەنییە سورییەکان بەتەواوی هاوکاری کارەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتن، بەتایبەتی لەسەر بابەتی گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان.

ئەوان بڕیاریان لە دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا هێشتۆتەوە، چونکە بڕوایان بەوانە کەی بڕیاربدەن لەسەر ئەو کاتەی دەتوانن بە ئه‌مینی بگەڕێنەوە.

دانیشتوویه‌كی باغوز، محەمەد کەمال حەمادە بە دیارونای وت کۆتایی دێوەزمەی داعش "خەونێك بوو هاتە دی دوای چاوەڕوانییه‌كی زۆر". سوپاسی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیشی کرد.

هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆنفرانسێکی رۆژانامەوانی دەبەستن بۆ راگەیاندنی رزگاركردنی دوا شوێنی ژێر دەستی داعش لە باغوز. [ [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە]

هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆنفرانسێکی رۆژانامەوانی دەبەستن بۆ راگەیاندنی رزگاركردنی دوا شوێنی ژێر دەستی داعش لە باغوز. [ [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە]

چەکدارانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەو دوا شوێنەدا راوەستاون کە چه‌کدارانی داعش لە باغوز دوا شەڕیان لێکرد. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە]

چەکدارانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەو دوا شوێنەدا راوەستاون کە چه‌کدارانی داعش لە باغوز دوا شەڕیان لێکرد. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە]

ئەو چەکدارانەی داعش کە خۆیان رادەستکردبوو لە دوا کاتژمێرەکانی شەڕی رزگارکردنی باغوزدا. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە]

ئەو چەکدارانەی داعش کە خۆیان رادەستکردبوو لە دوا کاتژمێرەکانی شەڕی رزگارکردنی باغوزدا. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە]

وتی ئه‌و دانیشتووانەی ناوچەکەیان بەجێهێشت دوای هاتنی داعش "زۆر خۆشحاڵن" و پێزانینیان هەیە بۆ ئەو قوربانییە گەورەیەی هێزەکانی سوریای دیموکرات داویانە و بەردەوامیشن.

وتیشی دانیشتووانەکە رێنماییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات جێبەجێدەکەن، بەتایبەتی لەسەر گەڕانەوە، کە لەسەر تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی پاکردنەوە وەستاوە کە بریتییه‌ له‌ پشکنینی ناوچەکە بۆ دۆزینەوەی مین و ئەو تەقەمەنیانەی داعش داینابوون و نەتەقیوونەتەوە.

کار ماوە ئەنجامبدرێت

ئەفسەرێكی هێزەکانی سوریای دیموکرات، فەرهاد خۆجۆ دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەوەی شەڕی شکستپیهێنانی داعش لە باغوز لە دوا قۆناغیدایە.

بە دیارونای وت شەڕەکە بەتەواوی کۆتایی نەهاتووە، چونکە تەنیا لەلایەنی هەبوونی سەربازی گروپەکە کۆتایی هاتووە و کارێکی زۆرماوە ئەنجامبدرێت، وەك دەستگیرکردنی شانە و چەکدارەکانی داعش کە دەکرێت لە داهاتوودا ئەمنییەت پێشێلکەن و ئامانجی مەدەنی و سەربازی بپێکن.

وتی: "گەورەتیرن مەترسی لە رۆژانی داهاتوودا کاریگەریی ئایدۆلۆژیای گروپەکەیە، کە لەناو مێشکی خەڵکێکی زۆری ناوچەکەدا چێندراوە و بەردەوام مەترسیی دەبێت ئەگەر پشتگوێ بخرێت."

وتیشی لەناوبردنی ئایدۆلۆژیا ژەهراوییەکی دەبێتە سەرنجی سەرەکی کارەکان و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ کاری هاوبەش بەردەوامە لەگەڵ دانیشتووانە ناوخۆییەکە بۆ تەواوکردنی شەڕی دژ بە داعش، بەتایبەتی لە بەرەی ئایدۆلۆژیدا.

خۆجە وتی ئۆپەراسیۆنەکانی پاکردنەوە و هەوڵەکانی پوچەڵکردنەوەی مین بەردەوامن لە ناوچەی باغوز بۆئەوەی رێگا سەرەکییەکان بپارێزرێن.

وتیشی ئەو هەوڵانە بەمزووانە ئۆپەراسیۆنی دیکە بەخۆوە دەبینن بۆ پاراستنی شەقامەکانی دیکە بۆئەوەی رێگەبدرێت مەدەنییەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500