ئەنجومەنی شاری ئەریحا لە پارێزگای ئیدلیب، یەکشەممە (3 حوزهیران) رایگەیاند جیادەبێتەوە لە بەڕێوبەرێتی و دەزگاکانی بەناو"حکومەتی رزگاری" کۆنترۆڵکراو لەلایەن تەحریر شامەوەچالاکوانێك وتی.
چالاکوان موسعەب عەساف وتی بڕیارەکە وەڵامێك بوو بۆ خراپبوونی خزمەتگوزاری سەرەتایی وەك کارەبا و ئاو، کە بەپێی پێویست نین هەرچەندە حکومەتی رزگاری نیشتیمانی بەردەوام باج کۆدەکاتەوە.
عەساف بە دیارونای وت سەرەڕای خزمەتگوزاری پێویست بۆ خەڵك، ماوەیەکە دۆخی ئەمنی خراپتردەبێت لەو ناوچانەی لەلایەن تەحریر شامەوە کۆنترۆڵکراون.
وتی ئەنجومەنی شاری ئەریحا بڕیارەکەی بڵاوکردەوە "دوای راوێژکردنی نێوان ئەندامان و زۆر کەسایەتی باڵا لە شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەری".
وتیشی: "بڕیاریداوە بەتەواوەتی جیابێتەوە لە بەڕێوبەرێتیەکانی شاری ئیدلیب کە لەلایەن حکومەتی رزگاری کۆنترۆڵکراو لەلایەن تەحریر شامەوە بەڕێوەدەبرێن."
ههروهها وتی بڕیارەکە لە خراپبوونی ئەو خزمەتگوزارییانەوە سەریهەڵداوە کە بەڕێوبەرێتیەکانی حکومەتەکە پێشکەشیدەکەن، لەگەڵ خراپبوونی دۆخی رێگاوبان و یاسا و نیزام.
باج بێ بوونی خزمەتگوزاری
عەساف وتی ئەو بەڕێوبەرێتیانەی لەلایەن حکومەتی رزگارییەوە کۆنترۆڵکراون باج کۆدەکەنەوە لە دانیشتوانی ئەریحا و ناوچەکانی دەوروبەری کە دەکەونەژێر کارگێڕیی ئەوەوە بەبێ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.
وتیشی: "ئەم شکستە لە کارڕاییکردن لەکاتێکدایە کە شارەکە سەرچاوەی ئاوی تەواوی هەیە لەگەڵ ئامرازی دابەشکردنی بۆ ناوچەکە." ههروهها وتی هەمان شت بۆ کارەباش راستە.
وتی حکومەتی رزگاری باجی کۆدەکردەوە بەبێ چاککاری و زیادکردنی ژمارەی کاتژمێرەکانی خزمەتگوزاری ئاو و کارەبا.
وتیشی دانیشتوان لەژێر فشاردا بوون تا بەشێوەیەکی بەردەوام باج بدەن و ژمارەی کاتژمێرەکانی پێدانی ئاو و کارەباش کەمدەکرایەوە تا فشار بخرێتەسەر ئەو کەسانەی رەتیاندەکردەوە پارە بدەنە حکومەتی رزگاری.
خراپتربوونی دۆخی ئەمنی
عەساف وتی بەڵام دۆخی ئەمنی گەورەترین نیگەرانی ئەنجومەنی شاری ئەریحا بوو، بەتایبەتی ئەو تەقینەوانەی کە روودەدەن لەنێو شارەکەدا و ناوچەکانی دیکەی ژێردەستی تەحریر شام.
وتی ماوەیەکە بۆمبە دەستکردەکان یەکە و ئەندامەکانی هاوپەیمانێتیەکە دەکەنه ئامانج و وتیشی دەیان مەدەنی بەهۆی ئەم بۆمبانەوە کوژراون.
عەساف وتی تەقینەوەیەك کە پێنجشەممە (31 ئایار) لە نێوەندی شارەکەدا روویدا و بینایەکی روخاند و ژمارەیەکی زۆر مەدەنیی کوشت و بریندارکرد، وایکرد بڕیاری جیابوونەوەی ئەنجومەنەکە خێراترببێت.
وتیشی شاری ئەریحا هەوڵیداوە تا بتوانێت خۆی بەدووربگرێت لە بەڕێوبەرێتیەکانی حکومەتی رزگاری نیشتیمانی تا ناوچەکە بپارێزێت لە ململانێی ئەمنی و ئهو تهقینهوانهی هاوپەیمانێتیەکە و ئەندامانی دەکەنە ئامانج.
عەساف وتی جیابوونەوەکە وەك ناڕەزاییشە بەارمبەر کەمیی ئەمنیەت کە وایکرد زنجیرەیەك تەقینەوە رووبدهن لەمدواییانەداکە بە دەیان کەسیان کوشت.