هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

شەپۆلێك بۆمب تەحریر شام ده‌كاته‌ ئامانج لە ئیدلیب

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

پزیشکان پیاوێکی بریندار تیماردەکەن لە یەکێك لە بۆردومانەکاندا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجامدرا لە شاری دانای دەوروبەری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوری]

پزیشکان پیاوێکی بریندار تیماردەکەن لە یەکێك لە بۆردومانەکاندا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجامدرا لە شاری دانای دەوروبەری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوری]

شەپۆلێکی نوێی ته‌قینه‌وه‌ کە تەحری رشامی لە شاری دانای پارێزگای ئیدلیب کردەئامانج ژمارەیەك کوژراو و برینداری لێکەوتەوە لەریزەکانی ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە و ئەو مەدەنیانەدا كه‌ لە ناوچەکە بوون، چالاکوانێکی نێوخۆیی وتی.

زنجیرەیەك ته‌قینه‌وه‌ی یەک لەدوای یەک شەوی سێشەممە (29 ئایار) دەستیپێکرد بە بۆمبێك کە لەناو بارەگای تەحریر شامدا لە دانا تەقیەوە، چالاکوانی میدیایی، حوسام ئیدلیبی، بە دیارونای وت.

وتی تەقینەوەکە بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی مینرێژکراوەوە بوو کە ژمارەیەکی نەزانراوی ئەندامانی تەحریر شامی کوشت و بریندارکرد.

دواتر چوار تەقینەوەی یەکلەدوای یەك روویاندا کە یەکێکیان ناوەندی ئیداریی شارەکەی کردەئامانج کە ئه‌و "حکومەتی کاتی"یه‌ی لێیه‌ كه‌ لەلایەن تەحریر شامه‌وه‌ كۆنترۆڵكراوه‌.

ئەم وێنەیە لە 5 ئایار گیراوە دوای چەند ساتێك لەو بۆردومانەی شاری ئیدلیبی کردە ئامانج کە ژماره‌یه‌ك قوربانیی لێکەوتەوە. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوری]

ئەم وێنەیە لە 5 ئایار گیراوە دوای چەند ساتێك لەو بۆردومانەی شاری ئیدلیبی کردە ئامانج کە ژماره‌یه‌ك قوربانیی لێکەوتەوە. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوری]

ئیدلیبی وتی دوو تەقینەوەی تر لە شوێنێکی تر روویاندا کە چوار کرێکاری بەرگری شارستانی بریندارکرد و تەقینەوەی دووەمیش کاتێك روویدا کە کرێکاران رایانکرد بۆ ئازادکردنی برینداران لە شوێنی تەقینەوەكه‌ی یەکەم.

تەقینەوەی چوارەم کاتێك روویدا کە ئۆتۆمبێلێکی مینڕێژکراو تەقیەوە لەنزیك خوێندنگای پیشەیی لەسەر ئەو رێگایەی دانا بە شارۆچکەی دێر حەسەنەوە دەبەستێتەوە.

وتیشی ئەوە بووە هۆی ژمارەیەك کوژراو و بریندار لەریزەکانی تەحریر شام و ئه‌و مەدەنیانه‌دا کە لە شوێنی رووداوەکە بوون.

تەحریر شام وەڵامدەداتەوە

ئیدلیبی وتی ئەندامانی تەحریر شام دەستبەجێ ناوچەکەیان گه‌مارۆدا و بازگەیان لەسەر رێگا سەرەکیەکان دانان کە لێکۆڵینەوەی تێدا دەکەن.

وتیشی هاوپەیمانێتیەکە قه‌ده‌غه‌یه‌كی بەتوندی خسته‌سه‌ر میدیا چونكه‌ هێرشەکە بینای بارەگاکەی کردبووە ئامانج.

وتی هاوپەیمانێتیەکە بێدەنگبووە سەبارەت بە ژمارەی برینداران لە ریزەکانیدا بەتایبەتی لەناو بارەگای دانادا کە زۆربه‌ی كات لانیکەم 30 ئەندامی لێیە بەتایبەتی دوای بەربانگ، ئەوکاتەی کە ئۆتۆمبێلە مینڕێژکراوەکە تەقیەوە.

وتی تەحریر شام ژمارەیەك کوژراو و برینداریشی هەبوو لە هێرشه‌كه‌ی سەر ناوەندی ئیداریی شارەکە کە یەکەیەکی پاسەوانیی پێنج ئەندامیی لێیە و ئاماژەشی دا بەوەی تەقینەوەکە لەنزیك ئەو بازگەیە روویدا.

ئیدلیبی وتی لە تۆڵەسەندوە و هەوڵێكدا بۆ رێگرتن لە هێرشی داهاتوو لەلایەن "شانە نوستووەکانی دوژمنه‌وه‌،" ئەندامانی تەحریر شام لەچەندین شوێن هێرش ئەنجامدەدەن لە ناوچەكانی ژێردەستی هاوپەیمانێتیەکەدا.

وتیشی هاوپەیمانێتیەکە بەرەبەیانی چوارشەممە هێرشێکی لە خان شەیخون ئەنجامدا و ژمارەیەك ئەندامی چەکداری دەستگیرکرد دوای پێکدادانێکی قورس.

وتی تەحریر شام رایگەیاندووە كه‌ دەسگیرکراوان سەربە جوند ئەقسا و رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500