ئەنجومەنی مەدەنی تەبقە کاریکردووە بۆ دابینکردنی پێداویستی سەرەتایی بۆ دانیشتوانی شارەکە و خەڵکه ئاوارەكهی، سەرەڕای دەگمەنیی سەرچاوە و کەمی هاوکاری لەلایەن رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە.
بۆ ئهم مهبهسته، ئەنجومەنەکە ئیدارەی دابەشکردنی کۆمەکی کردووە بۆ دڵنیابوون لە گەیشتنی بە زۆرترین ژمارهی ئهو كهسانهی پێویستیان به كۆمهكه.
جێگری ئەنجومەنی هاوسەرۆکیەکە، خەلیل عووەیس وتی: "لەسهر ئاستی مرۆیی، ئەو کێشەیەی ئەنجومەنەکە روبەڕووی دەبێتەوە ژمارەی زۆری ئاوارەکانە."
عووەیس بە دیارونای وت لە ئێستادا نزیکەی 25,000 ئاوارە لە ناوچەکەن کە زۆربەیان لە پارێزگای رەققە و ناوچەکانی ژێردەستی رژێمەوە ئاوارەبوون، لهوانه دەوروبەری حەڵەب و نەمرود و دێرە زوور.
وتیشی بەمە تێکڕای دانیشتوانی تەبقە و ناوچەکانی دەگاتە 45,000 کەس.
هەروەها وتی: "زۆبەیان شوێنی حەوانەوەیان نیە و هەندێکیان لە قوتابخانە و بینای حکومیدا دەژین. ئەنجومەنەکە بە یارمەتی خۆبەخشان رۆژانە نان و ئاو و ژەمە خۆراك بۆ ئاوارە و دانیشتوانی هەژار وەكویەك دابیندەکات."
عووەیس وتی ئەو داواکاریەی بەناوی ئاوارەکانەوە پێشکەشی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و رێکخراوە کۆمەکبەخشەکان کراوە وەڵامیکی باشی بەدواداهات.
وتیشی ئەنجومەنەکە ئەو کۆمەکەی بەیەکسانی دابەشکرد بەسەر وەرگرەکاندا و سەبەتەی خۆراکی بەسەر ئەوانەدا دابەشکرد کە زۆر پێویستیانە. هەروەها خزمەتگوزاریی تەندروستییشی دابینکردووە بەتایبەتی بۆ منداڵان و بەساڵاچوان.
وتی ڤاکسینی منداڵان کاری لەپێشینەیە کە زۆربەیان خزمەتگوزاری خۆپاراستنیان پێنەگەیشتووە لەکاتێکدا رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دهستیگرتبوو بهسهر ناوچەکەدا.
موبهقی سەفەری
ئازاد دودێکی کە بەرپرسی تیمێکی مانگی سوری کوردییە کە لە تەبقە کاردەکات وتی: "زیادبوونی رۆژانەی ژمارەی ئاوارەکانی رەققە و دەوروبەری وادەکات دابینکردنی کۆمەکی پێویستی مرۆیی زۆر ئاستەمبێت."
دودێکی بە دیارونای وت هەندێك رۆژ سەدان ئاوارەی نوێ دەگەن و "پشتیوانی نێودەوڵەتی تاڕادهیهك بوونی نیە."
وتی لەبەرئەوە دابینکردنی پێداویستی سەرەتایی دەکەوێتە ئەستۆی ئەنجومەنەکە، وەك خێوەت، دۆشەك و بەتانی و خۆراك و ئاو.
ئاماژەشی دا بەوەی هەندێك رێکخراوی کۆمەکبەخش هەوڵدەدەن بۆشاییەکە پڕبکەنەوە "بەڵام رۆڵیان سنوردارە بۆ ناوچەی بەرتەسك و حەزدەکەن هاوکاریەکانیان لەڕێگەی ئەنجومەنەکەوە دابینبکەن چونکە دەتوانێت بە یەکسانی و شێوازێکی رێکخراو دابەشی بکات."
ئەنجومەنەکە موبهقێكی سەفەری و ژمارەیەكی پچوكتری داناوە لەو ناوچانەی زۆرترین ئاوارەی تێداچڕبۆتەوە.
دودێکی وتی: "خستنهگهڕی ئەو موبهقانه پشتدهبهستێت بە هەوڵەکانی ئەنجومەنەکە و ئهو كۆمهكانهی لە دانیشتوان و خەڵکی نێوخۆ و رێکخراوە کۆمەکبەخشە نێودەوڵەتییەکانهوه بەدەستی دەگات."
وتیشی رێکخراوی مانگی سوری کوردی هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنەکە کردووە بۆ دابینکردنی ڤاکسین بۆ منداڵان و پێداویستی تری تەندروستی.
هەروەها وتی: "حەوت نانەواخانە لە تەبقە خراونەتەوەگەڕ بۆ دابینکردنی پێداویستی شارەکە." ئاماژەشی دا بەوەی هەموو رۆژێك زیاتر لە 10,000 بەستە نان بەبێ بەرامبەر دابەشدەکرێن.
ئەنجومەنەکە ئارد و سوتەمەنی دابینکردووە کە بۆ ئەو نانەواخانانە پێویستە.
هاوكاری کۆمەڵایەتی
دودێکی وتی ئەنجومەنی مەدەنی تەبقە خێوەت و دۆشەك و بەتانی دابەشکردووە بهسهر خەڵکی ئاوارەدا بەڵام بەتەواوی بەش ناکات بۆ حەوانەوەی هەموو ئەوانەی پێویستیان پێیەتی.
وتیشی: "ئەنجومەنەکە ئاوارەکانی لە ناوچەکە لە خانوی چۆڵ و هەندێك قوتابخانەدا نیشتەجێکردووە کە بۆ ئەمساڵی خوێندن ناکرێنەوە."
فهتحی سەلوم، خەڵکی رەققە، بە دیارونای وت نزیکەی مانگێك پێش ئێستا خۆی و ژنهكهی و دایكی و چوار منداڵی بەرەو شای تەبقە هەڵهاتووە.
وتیشی خۆشبەختبوو کە توانی بە تراکتۆرەکەی هەڵبێت کە بەتانی، دۆشەك و کەلوپەلی تری لێبارکردبوو و لە بینایەكی تەواونەکراودا نیشتەجێبووە بە یارمەتی خزمانی لە تەبقە.
سەلوم وتی: "ئەنجومەنی مەدەنی تەبقە ئێمە بەبێ هاوکاری بەجێنەهێشت. بەپێچەوانەوە، کۆمەکی خۆراکمان بۆ دابیندەکەن بهوپهڕی توانایان و نانی تازە هەموو رۆژێك بەبێ بەرامبەر."
وتیشی: "هەستێکی هاوكاریی کۆمەڵایەتی لە ناوچەکەدا هەیە لەنێوان دانیشتوان و ئاوارە و خەڵکی دەربەدەردا. هەمووان ئاگاداری جدیەتی ئەم قۆناغە و پێویستی بەردەوام بوونن بەو سەرچاوە کەمانە."
هەروەها وتی کاری لەپێشینە دابینکردنی خۆراکە بۆ منداڵان و بەدەستهێنانی چاودێری تەندروستیە بۆ ئەوان و خەڵکی بەتەمەن.
وتیشی رێکخراوەکان کاردەکەن بۆ دابینکردنی پێداویستی رۆژانەی خەڵك لەژێر چاودێریی ئەنجومەنەکەدا و لەڕێگەی نوسینگەکانی مانگی سوری کوردیهوه سەرەڕای کەمی سەرچاوەی بەردەست.