ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) چوارشه‌ممه (7 ئاب) پێنج كه‌سی كوشت، له‌نێویاندا سێ منداڵ، له شارۆچكه‌یه‌كی خۆرهه‌ڵاتی سوریای ژێرده‌سه‌ڵاتی كورده‌كان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
رێكخرای روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه له شارۆچكه‌ی قه‌حتانیه‌ی پارێزگای حه‌سه‌كه ته‌قییه‌وه.
به‌گوێره‌ی هۆكهر عه‌ره‌فات، كه به‌رپرسێكی ئه‌منییه، بۆمبه‌كه به كۆنترۆڵ له‌به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ی پۆستی شارۆچهكهكهدا ته‌قێنرایه‌وه.
ناوبراو وتی: "سێ منداڵ له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كوژران چونكه زۆر نزیك بوو له خوێندنگه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی."
داعش له‌ڕێی كه‌ناڵی تهلهگهرامهكهیهوه به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه راگه‌یاند.