سێ منداڵی یه‌زیدی كه "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له 2014 رفاندبوونی ئازادكران، به‌رپرسی لیژنه‌ی كاروباری یه‌زیدییه‌كان یه‌كشه‌ممه (17 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
حسێن قائیدی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "سێ منداڵ كه له 3 ئابی 2014 له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه له شه‌نگال رفێندرابوون، دواتر برابوون بۆ سوریا و هه‌ر له‌وێش ئازادكران."
ناوبراو وتی منداڵه‌لام گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ عێراق و به خێزانه‌كانیان شادبوونه‌ته‌وه.
وتیشی: "به‌م سێ منداڵه‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازادكراون له‌ده‌ستی گروپه تیرۆرستییه‌كه ده‌گاته 3,226." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه "هێشتا3,191 كه‌س له ژێرده‌ستی داعشدا ماون".