په‌رله‌مانی عێراق دووشه‌ممه (24 حوزه‌یران) سێ وه‌زیری نوێی دیاریكرد به‌ڵام پۆستی وه‌زیری په‌روه‌رده هێشتا دیارینه‌كراوه، دوای هه‌شت مانگ له‌وه‌ی سه‌ره‌كوه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راسپێردرا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
په‌رله‌مانی عێراق پشتیوانیی خۆی راگه‌یاند بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ و داد.
عادل عه‌بدولمه‌هدی پشتیوانیی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا بۆ یاسین یاسری وه‌ك وه‌زیری ناوخۆ و فه‌ریق ئه‌وه‌ل نه‌جاح شهمماری وه‌ك وه‌زیری به‌رگری. فاروق ئه‌مینیش وه‌ك وه‌زیری داد په‌سه‌ندكرا.
ژنێك وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده پێشنیاركرا به‌ڵام په‌سه‌ندنه‌كرا -- سه‌رچاوه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ڵێن له رۆژانی داهاتوودا پێده‌چێت ده‌نگدانێكی تریش به‌ڕێوه‌بچێت.
شهمماری، وه‌كو هه‌موو وه‌زیرانی تری به‌رگری له 2003ه‌وه، خه‌ڵكی موسڵه، پێشتر یه‌كێك بووه له فه‌رمانده‌كانی ئاژانسی دژه‌تیرۆریزمی وڵاته‌كه.
سه‌رۆككۆمار به‌رهه‌م ساڵح ساڵی رابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدیی راسپارد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، ساڵێك دوای سه‌ركه‌وتنی وڵاته‌كه به‌سه‌ر "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا، له‌كاتێكدا چه‌ندین هاوپه‌یمانی له پێشبڕكێدا بوون بۆ باڵاده‌ستی.
كه‌سێكی به‌ئه‌زموون له سیاسه‌تی عێراقدا و ئابوریناسیش، عادل عه‌بدولمه‌هدی، 76، وه‌ك كه‌سێكی به‌توانا و سه‌ربه‌خۆ دانرا كه توانای پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌بێت سه‌رباری بوونی ناكۆكی له‌نێوان نوخبه‌كانی حوكمڕانیدا.
به‌ڵام ناوبراو رووبه‌ڕووی ئه‌ركێكی سه‌خت بووه‌وه له پێكهێنانی حكومه‌تێكدا كه رووبه‌ڕووی ئاله‌نگارییه مه‌زنه‌كانی بونیاتنانه‌وه‌ی وڵاتێك ده‌بێته‌وه كه سێ ساڵ شه‌ڕی دژی داعش كاولیكردووه.