په‌رله‌مانی عێراق سێشه‌ممه (18 كانوونی یه‌كه‌م) سێ وه‌زاره‌تی نوێی په‌سه‌ندكرد به‌ڵام دانیشتنه‌كه كۆتاییهات پێشئه‌وه‌ی ده‌نگبدرێت به پێنج پۆسته‌كه‌ی دیكه كه ماونه‌ته‌وه وئه‌مه‌ش له بنبه‌ستێكدا هێشتیه‌وه ده‌رباره‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی سه‌ره‌كی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
دانیشتنه كورته‌كه‌ی په‌رله‌مان ژماره‌ی پۆسته پڕكراوه‌كانی گه‌یانده 17 له كابینه 22 وه‌زاره‌تیه‌كه‌ی سه‌ره‌كوه‌زیران عادل عه‌بدوڵمه‌هدی. چوارده وه‌زیره‌كه‌ی دی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه له كۆتاییه‌كانی تشرینی یه‌كه‌مدا په‌سه‌ندكران.
وه‌زیری نوێی خوێندنی باڵای عێراق قوسه‌ی سوهه‌یل، 53، ئه‌ندامی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی قانونی سه‌ره‌كوه‌زیرانی پێشوو نوری مالیكییه.
وه‌زیری پلاندانان نوری دوله‌یمی، 51، ئه‌ندامی حیزبی ئیسلامی عێراقییه، له‌كاتێكدا وه‌زیری رۆشنبیری عه‌بدولڕه‌حمان حه‌مدانی، شوێنه‌وارناسێكی ته‌مه‌ن 51 ساڵ، پشتیگیریده‌كرێت له‌لایه‌نمیلیشیای عه‌سایب ئه‌هل حه‌قی پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.
پاش ده‌نگدانه خێراكه، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌یان هه‌ڵپه‌سارد بۆ دوانیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه.
دووان له پێنج پۆسته به‌تاڵه‌كه بریتین له وه‌زاره‌ته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی به‌رگری و ناوخۆ، كه وه‌ك به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كی ده‌بینرێن له‌به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی ته‌واودا.