هێرشێكی موشه‌كی 12 مه‌ده‌نیی كوشت له گوندێكی ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێمدا له خۆرئاوای سوریا، ئاژانسی هه‌واڵیی زمانحاڵی ده‌وڵه‌ت، سانا بڵاویكرده‌وه و هاوپه‌یمانی ته‌حریر شامیشی تۆمه‌تباركرد به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئاژانسی سانا رایگه‌یاند كه 15 كه‌سیش برینداربوون له دره‌نگانێكی یه‌كشه‌ممه‌دا له هێرشێكدا بۆ سه‌ر گوندی وازحی له باشوری شاری حه‌له‌ب و راشیگه‌یاند ته‌حریر شام، كه كۆنترۆڵی چه‌ند به‌شێكی شاره‌دێیه‌كانی حه‌له‌ب و زۆربه‌ی ده‌وروبه‌ری ئیدلیب ده‌كات، به‌رپرسیاربوو.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ هه‌مان ژماره‌ی تۆماری كوژراوانی بڵاوكرده‌وه -- راشیگه‌یاند كه پێنج له كوژراوه‌كان منداڵن -- هه‌روه‌ها تووندڕه‌وه‌كانی خه‌تاباركرد له ناوچه گوندنشینه‌كانی حه‌له‌ب به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه.
به‌ڵام روانگه‌كه دیاری نه‌كرد كه ئاخۆ ته‌حریر شام یان گروپه هاوپه‌یمانه تووندڕه‌وه‌كانی تر به‌رپرسیاربوون.
هێرشه‌كه دوای ئه‌وه دێت كه هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا كه‌وتوونه‌ته شه‌ڕ و پێكدادانێكهوه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی ته‌حریر شام له نزیك پارێزگای حه‌ما.
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، زیاتر له 35 چه‌كدار، كه زۆربه‌یان سه‌ر به هێزه‌كانی رژێمن، شه‌ممه له چه‌ند شه‌ڕێكدا له ده‌وروبه‌ری حه‌ما كوژران.
بڕیاره به‌شه‌كانی حه‌له‌ب و حه‌ما و ئیدلیب بپارێزرێن له هه‌ر هێرشێكی گه‌وره‌ی رژێم به‌گوێره‌ی رێكه‌وتننامه‌ی ناوچه‌ی ئارام، كه له ئه‌یلولدا له‌لایه‌ن روسیا و توركیاوه واژۆكرا.
به‌ڵام تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوتی جێبه‌جێنه‌كراوه چونكه تووندڕه‌وه‌كان ره‌تیانكرده‌وه له‌و ناوچه‌یه بكشێنه‌وه كه پلاندانرابوو هیچ چه‌كێكی تێدا نه‌بێت.
له كانونی دووه‌مدا، ته‌حریر شام ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ناوچه‌كه‌دا زیادكرد، كه پێكدێن له به‌شێكی زۆری پارێزگای ئیدلیب له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌شێكی كه‌می پارێزگاكانی لازقییه و حه‌ما و حه‌له‌ب.
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، حكومه‌تی سوریا و روسیا بۆردومانه‌كانیان له ناوچه‌كه له كۆتاییه‌كانی نیسانه‌وه زیادكردووه، ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆی كوشتنی نزیكه‌ی 400 مه‌ده‌نی.