ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێشه‌ممه (11 حوزه‌یران) یه‌كه‌مین بڕیاری خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه له ناكۆكییه‌كاندا ونبوون له‌كاتێكدا رێخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه ده‌رباره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ونبووان له ته‌واوی جیهاندا، به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس.
بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن كوه‌یته‌وه ئاماده‌كرا، كه سوودی له ئه‌زموونی تاڵی وڵاته‌كه خۆی وه‌رگرتبوو له گه‌ڕان به‌دوای زیاتر له 300 كه‌سدا كه هێشتا بێسه‌روشوێنن له شه‌ڕی كه‌نداوه‌وه، 30 ساڵ پێش ئێستا.
به‌گوێره‌ی كۆمسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی ونبووان، یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین دۆسیه‌ی بێسه‌روشوێنبوونی تێدایه، سوریایه، كه خێزانه‌كان به‌دوای زیاتر له 60,000 كه‌سدا ده‌گه‌ڕێن كه هه‌شت ساڵ پێش ئێستا، له ده‌ستپێكی شه‌ڕی سوریاوه، ونبوون.
سه‌رۆكی رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی، پیته‌ر ماورێر به ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی وت كه كه‌یسی كه‌سانی بێسه‌روشوێن "به شێوه‌یه‌كی نیگه‌رانكه‌ر ژماره‌یان به‌رزبۆته‌وه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا".
ماورێر وتی ساڵی رابردوو، 45,000 ناو له لیستی رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تیدا زیادكران. وتیشی ئه‌م ژماره‌یه "مشتێكه له خه‌رمانێك و قه‌واره‌ی راسته‌قینه‌ی كێشه‌كه ده‌رناخات".
به‌رپرسی مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رێنا گیلانی وتی له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا كه ناویان له لیسته‌كه‌ی خاچی سووردایه، 10,000 كه‌سیان خه‌ڵكی سوریا و 13,000 كه‌سیان خه‌ڵكی نێجیریان.
ناوبراو وتی كه‌یسی بێسه‌روشوێنكردنی به‌زۆر له میانمار و باشوری سودان و یه‌مه‌ن تۆماركراون له‌كاتێكدا چاره‌نوسی چه‌ندین كه‌س له‌م ساڵانه‌ی دواییدا یان ده‌یه‌یه‌ك پێش ئێستا له باڵكان، لوبنان، نیپاڵ و سریلانكا بێسه‌روشوێن بوون، هێشتا نادیاره.
ئه‌نجومه‌نه‌كه تێكڕا پشتگیریی بڕیاره‌كه‌یان كرد كه داوا له حكومه‌ته‌كان ده‌كات هه‌نگاوی جددی بنێن وه‌ك ده‌سته‌به‌ركردنی تۆمار بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و خێزانانه‌ی به‌دوای وه‌ڵامێكدا ده‌گه‌ڕێن.
بڕیاره‌كه، كه به یارمه‌تی رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌كراوه، پشتگیریده‌كات له هه‌وڵه‌كانی خاچی سوور بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به به‌ندیخانه‌كان له كاتی ناكۆكیه‌كاندا.
به‌ریتانیا به ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی راگه‌یاند كه ده‌ستخستنی وه‌ڵام بۆ خێزانی بێسه‌روشوێنبووان كارێكی بنچینه‌ییه له یارمه‌تیدانی بونیادنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكاندا دوای ناكۆكییه كاولكارییه‌كان.
باڵیۆزی كاربه‌ڕێكه‌ری به‌ریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جۆناسان ئاڵن وتی: "به ماوه‌یه‌كی زۆر دوای ته‌واوبوونی ناكۆكی، خێزان و كۆمه‌ڵگه‌كان به‌قووڵی ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی بێسهروشوێنبووانهوه."
"ئه‌وانه ناكۆكییه‌كان ده‌ژێننه‌وه، له‌كاتێكدا خه‌ڵكی تر ژیانیان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه."
له عێراق، خێزانه‌كان هێشتا بۆ 3,000 ئێزیدی ده‌گه‌ڕێن كه له‌دوای ئه‌وه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌ستیگرت به‌سه‌ر گونده‌كه‌یاندا له 2014، بێسه‌روشوێن بوون.