هاوكارییه مرۆییه‌كان سێشممه (20 ئازار) گه‌یشتنه‌ده‌ست خێزانه ئاواره‌بووه‌كان له شارۆچكه‌ی ته‌ل ڕیفعه‌ت له باكوری سوریا به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر عه‌فرینی نزیكی، كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور رایگه‌یاند.
ده‌یان هه‌زار كه‌س له عه‌فرین هه‌ڵهاتوون بۆ گه‌ڕان به دوای په‌ناگه‌یه‌كدا له ته‌ل ڕیفعه‌ت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
بارودۆخی مرۆیی له شارۆچكه‌كه خراپتربووه، سێشه‌ممه‌ش كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور و مانگی سووری عه‌ره‌بیی سوری ده‌ستیانكرد به گه‌یاندنی هاوكارییه زۆر پێویسته‌كان.
وته‌بێژی كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور، ئینگی سێدكی وتی: "ئه‌و كاروانه‌ی پێكهاتووه له 14 بارهه‌ڵگر، 25 ته‌ن هاوكاریی مرۆیی پێیه. دابه‌شكردنی نان و به‌تانی و ده‌به‌ی ئاو ده‌ستیانپێكردووه."
هه‌روه‌ها له نێو كۆمه‌كه‌كاندا، دایبی و كه‌ره‌سه‌ی مه‌تبه‌خ و تانكیی ئاو هه‌ن.
به‌گوێره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، 100,000 كه‌س هه‌ڵاتوون به‌هۆی شه‌ڕه‌وه له عه‌فرین، به‌ڵام روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت ده‌كرێت ژماره‌كه گه‌یشتبێتیشه 250,000 كه‌س.
75,000 كه‌سیان هه‌ڵهاتوون بۆ ته‌ل ریفعه‌ت، به گوێره‌ی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگی كاروباره مرۆییه‌كان.
نوسینگه‌كه دووشه‌ممه رایگه‌یاند: "وروژمێكی گه‌وره‌ی ئاواره‌كان فشارێكی زۆر ده‌خه‌نه‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی له‌خۆیانده‌گرن، كه له ئێستاوه كه‌وتوونه‌ته‌ژێر فشار."
به‌گوێره‌ی نوسینگه‌كه ده‌وامی خوێندنگه‌كان له شارۆچه‌كه‌كه دواخراوه له كاتێكدا 16 خوێندنگه‌ی شاره‌كه وه‌كو په‌ناگه به‌كارهێنراون. یه‌ك یه‌كه‌ی ته‌ندروستی خزمه‌تی هه‌موو ئاواره‌كان ده‌كات.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه 24,000 كه‌سی دیكه عه‌فرینیان به‌جێهێشتووه بۆ شارۆچكه‌كانی نوبۆل و زه‌هرای ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێم.
كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه كۆمیته‌كه و مانگی سووری عه‌ره‌بیی سوری 2,700 دۆشه‌ك، 12,000 به‌تانی و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی دیكه‌یان له‌وێ به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌شكرد.