ئه‌مریكا سێشه‌ممه (30 نیسان) داوای له روسیا كرد پابه‌ندبێت به به‌رپرسیارێتییه‌كانی و كۆتاییبهێنێت به "په‌ره‌سه‌ندن"ی تووندتوتیژییهكان له پارێزگای ئیدلیبی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس وتی: "ئه‌مریكا دووپاتیده‌كاته‌وه كه هه‌ر په‌ره‌سه‌ندنێكی تووندوتیژی له باكوری خۆرئاوای سوریا ده‌بێته‌هۆی ناسه‌قامگیری له ناوچه‌كه."
ناوبراو وتی: "داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین، له‌نێویاندا روسیا و رژێمی سوریا، پابه‌ندبن به بهپرسیارهتییهكانیان له ئه‌نجامنه‌دانی هێرشی سه‌ربازی به‌رفراوان، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی تووندوتیژی له ناوچه‌كه‌دا و بێبهربهستانه رێگه‌بده‌ن به پێڕاگه‌یشتنی كۆمه‌كی مرۆیی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه‌ی به‌هۆی ئه‌و تووندوتیژییه به‌رده‌وامه‌وه دروستبووه كه له ئارادایه."
روسیا و توركیا له ئه‌یلولدا گه‌یشتنه رێكه‌وتن له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ رێگریكردن له ئه‌گه‌ری روودانی هێرشێكی وێرانكه‌ری رژێم له ئیدلیب و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
به‌ڵام روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ هه‌ینی رایگه‌یاند كه هێرشه ئاسمانییه‌كانی روسیا له دوو شارۆچكه‌دا 10 كه‌سیان كوشتووه، له‌نێویاندا كوڕ و كچێك.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه دوو مه‌ده‌نی كوژران له بۆردومانه‌كه‌ی سێشه‌ممه‌ی سه‌ر ئیدلیب و حه‌مادا -- كه خه‌ستترین بۆردومان بوو له‌وكاته‌وه‌ی ئاگربه‌ستی ئه‌یلول راگه‌یه‌نراوه.
ده‌یڤد سوانسن له نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، سێشه‌ممه وتی: "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به قووڵی دڵگرانه ده‌رباره‌ی سێ هێرشی جیاواز بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی له باكوری خۆرئاوای سوریا، كه بوونه‌ته‌هۆی بێبه‌شكردنی هه‌زاران كه‌س له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ته‌ندروستییان."
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به دیاریكراوی رایگه‌یاند كێ له پشتی هێرشه‌كانه‌وه بوو، به‌ڵام روانگه‌كه رژێمی سوریا و روسیا تۆمه‌تباركرد.
سێشه‌ممه، ناوه‌ندێكی پزیشكی له هبهیت له باشوری ئیدلیب "به‌چڕی زیانی پێكه‌وت" له تۆپبارانێكدا، له‌كاتێكدا دووشه‌ممه، هێرشێكی ئاسمانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له شارۆچكه‌ی لهتهمنای ته‌نیشت پارێزگای حه‌ما كرده ئامانج و بووه هۆی وه‌ستاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی.
ناوه‌ندی سێیه‌میش، نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵای مه‌دیق له حه‌ما، له خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ستێنرا كاتێك له‌لایه‌ن هێرشێكی ئاسمانییه‌وه كرایه ئامانج و زیانێكی زۆری گه‌یاند به نۆرینگه‌كان و ده‌رمانخانه و تاقیگه‌كانی.