بۆردومانی رژێمی سوریا له باكوری خۆرئاوای وڵاته‌كه یه‌كشه‌ممه (7 تهمموز) بووه‌هۆی كوشتنی 12 مه‌ده‌نی، له‌نێویاندا سێ منداڵ، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه حه‌وت مه‌ده‌نی، له‌نێویاندا كچێكی گه‌نج، به تۆپباران و هێرشی ئاسمانیی رژێم كوژران له باكوری پارێزگای حه‌ما.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه چوار مه‌ده‌نیی تر، كه پیاوێك و كوڕێكی گه‌نجیان له‌نێودایه، گیانیان سپارد كاتێك فڕۆكه‌كانی رژێم شارۆچكه‌ی مه‌عه‌ره‌ت نوعمانیان له پارێزگای ئیدلیب كرده‌ئامانج.
منداڵی سێیه‌م له هێرشێكی موشه‌كیی رژێمدا بۆ سه‌ر كێڵگه‌یه‌ك له گوندی جادریه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئیدلیب، كوژرا.
زۆربه‌ی ناوچه‌ی ئیدلیب له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی تووندڕه‌وی ته‌حریر شامه‌وه كۆنترۆڵكراوه.
هه‌ینی و شه‌ممه، هێرشه‌كانی رژێمی سوریا و روسیا بوونه‌هۆی كوشتنی 20 مه‌ده‌نی، كه شه‌شیان منداڵن.
به‌گوێره‌ی روانگه‌كه، له‌كۆتایی نیسانه‌وه زیاتر له 540 مه‌ده‌نی به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێم و روسیاوه له باكوری خۆرئاوای سوریا كوژراون.
به‌گوێره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 25 ناوه‌ندی ته‌ندروستی له ناوچه‌كه كراونه‌ته ئامانج.