رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ حكومه‌تی سوریا و هاوپه‌یمانه روسییه‌كه‌ی تۆمه‌تباركرد پێنجشه‌ممه (28 ئازار) به‌هۆی هێرشكردنه‌سه‌ر شوێنه پزیشكییه‌كان و قوتابخانه‌یه‌ك له پارێزگای ئیدلیب به هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانكردن له مانگی رابردوودا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
رێكخراوه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه دوای هه‌شت ساڵ له شه‌ڕ، "حكومه‌تی سوریا به‌رده‌وامه له پێشێلكردنی یاساكانی جه‌نگ و پشگوێخستنی ژیانی مه‌ده‌نییه‌كان."
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێم له شوباته‌وه بۆ سه‌ر پارێزگاكه‌ی باكوری خۆرئاوا كه له لایه‌ن گروپی تووندڕه‌وی ته‌حریر شامه‌وه كۆنترۆڵكراوه، لانیكه‌م بوونه‌ته هۆی كوشتنی 170 مه‌ده‌نی و ئاواره‌كردنی هه‌زارانی دیكه.
ئه‌منستی رایگه‌یاند: "نه‌خۆشخانه‌یه‌ك و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی پزیشكی له‌گه‌ڵ نانه‌واخانه‌یه‌ك و خوێندنگه‌یه‌ك" له ئیدلیب كراونه‌ته ئامانج.
رێكخراوه‌كه راشیگه‌یاند: "به‌ڕوونی دیاره كه حكومه‌تی سوریا، به هاوكاری روسیا، هه‌مان ئه‌و تاكتیكه سه‌ربازییانه به‌كارده‌هێنێت كه دژی یاسان و بوونه‌ته هۆی ئاواره‌بوونێكی گه‌وره، له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا ئاواره‌بوونی زۆره‌ملێیی."
ئه‌منستی رایگه‌یاند كه راپۆرته‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌هاده‌تی چه‌ندین شایه‌تحاڵ ئاماده‌كراون به پشتبه‌ستن به "شیكاریكردنی چه‌ندین ڤیدیۆ و سه‌رچاوه‌ی زانیاریی كراوه و وێنه‌ی سه‌ته‌لایتی".
له 15 ئازار، ئه‌مریكا حكومه‌تی روسیا و سوریای تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی كه به‌رپرسبوون له "په‌ره‌سه‌ندنی تووندوتیژییه‌كان" له ئیدلیب.
وته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی: "سه‌رباری ئه‌وه‌ی روسیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه تیرۆرسته‌كان ده‌كاته ئامانج، ئه‌م هێرشانه بوونه‌ته‌هۆی كوشتنی ده‌یان هاوڵاتی و فریاگوزه‌رانیان كردۆته ته‌ئامانج له‌كاتێكدا هه‌وڵیانداوه ژیانی مه‌ده‌نییه‌كان رزگاربكه‌ن."