حه‌شارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) دۆزرایه‌وه له‌ژێر بینایه‌كی وێرانكراودا له ره‌مادی، پۆلیسی عێراقی له پارێزگای ئه‌نبار سێشه‌ممه (26 ئازار) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی ئه‌نبار، لیوا هادی كه‌سار رهیج به دیارونای وت: "هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگری و دژه‌تیرۆری وه‌زارتی ناوخۆ ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كدا كه چه‌ندین قازیفه، ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستكرد، ته‌قه‌مه‌نیی دروستكراوی ناوخۆیی، پێداویستیی ته‌قه‌مه‌نی، درۆنێك، چه‌ندین موشه‌كهاوێژی سه‌رشان (ئارپیجی) و موشه‌كی كاتیوشای له‌نێودابوو."
ناوبراو وتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌گوێره‌ی سه‌ره‌داوی دانیشتوویهكی ناوچه‌كه ئه‌نجامدرا.
وتیشی: "ئۆپه‌راسۆنێكی تر دوو چه‌كداری داعشی ده‌ستگیركرد: یه‌كێكیان به‌شداربووه له چه‌ندین هێرشی تیرۆریستی‌دا و ئه‌وه‌ی دیكه له‌گه‌ڵ داعش كاری كردووه وه‌ك به‌شێك له‌وه‌ی خۆیان ناویان نابوو نووسینه‌گه‌ی حیسبه (پۆلیسی ئایینی)."
وتی براون بۆ بنكه‌یه‌كی پۆلیس و چاوه‌ڕێی ناردنیان ده‌كه‌ن بۆ دادگا.