نزیكه‌ی یه‌ك ته‌ن ته‌قه‌مه‌نیی كاریگه‌ری سی فۆر له‌ناوبرا له حه‌شارگه‌یه‌كی ژێرزه‌مینیی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا له‌میانه‌ی گه‌ڕانوپشكنینێكی سوپادا له حوسه‌یبه له خۆرئاوای ئه‌نبار، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار دووشه‌ممه (19 تشرینی دووه‌م) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا مه‌حمود فه‌لاحی به دیارونای وت: "وه‌ك به‌شێك له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گه‌ڕانوپشكنینی ناوچه بیابانی و كشتوكاڵییه‌كان، سوپا كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی داعشی دۆزییه‌وه كه تێیدا یه‌ك ته‌ن ته‌قه‌مه‌نیی سی فۆر و زیاتر له 100 ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد و چه‌ندین بۆمب و موشه‌ك هه‌بوون كه پێده‌چێت سه‌رچاوه‌یه‌ك بووبن بۆ كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی داعش له خۆرئاوای ئه‌نبار."
ناوبراو وتی: "سوپا ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانی وێران‌كرد و كۆگاكه‌ی پڕكرده‌وه -- كه تونێڵێك بوو پێكده‌هات له ژوورێكی گه‌وره."
وتیشی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه تیرۆریسته‌كانی داعشی له سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانیان به ته‌قه‌مه‌نی بێبه‌شكرد."