شاره‌زایه‌كی بواری ته‌قه‌مه‌نیی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌ستگیركرا له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیدا له باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك، پۆلیسی عێراقی له پارێزگای كه‌ركوك یه‌كشه‌ممه (10 ئازار) رایگه‌یاند.
عه‌قید مه‌لاز حوسێن، له پۆلیسی كه‌ركوك، به دیارونای وت: "هێزه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كان نه‌واف دانوویان ده‌ستگیركرد، كه شاره‌زایه‌كی بواری ته‌قه‌مه‌نیی داعش بوو، له بینایه‌كی نیشته‌جێبووندا له باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك، كه تێیدا ده‌مایه‌وه."
ناوبراو وتی دانوو به‌شداربووه له چه‌ندین هێرشی تیرۆریستی‌دا و خزمه‌تیشی كردووه وه‌ك شاره‌زایه‌ك له دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نی و به‌ستنی ته‌قه‌مه‌نی به ئۆتۆمبێله‌وه و ئاماده‌كردنی ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد بۆ داعش.