شوێنكارێكی بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبیل به ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبی ده‌ستكرد له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕانوپشكنیندا له ریاز دۆزرایه‌وه، له باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك، پۆلیسی عێراق چوارشه‌ممه (17 ته‌مموز) رایگه‌یاند.
موقه‌ده‌م ئه‌حمه‌د حلو له پۆلیسی كه‌ركوك به دیارونای وت كه ئه‌م شوێنكاره به‌شێك بوو له هۆڵێكی گه‌وره‌تری ماڵێكی چۆڵكراو له ریاز.
ناوبراو وتی: "حه‌شارگه‌كه پێكده‌هات له ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد، ته‌قه‌مه‌نیی تر، چه‌ك و پێداویستی بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبیل به ته‌قه‌مه‌نی، له‌وانه ته‌قێنه‌ره‌وه‌ی بێوایه‌ر و وایه‌ری پێكه‌وه‌لكاندن."
وتیشی: "كه‌ره‌سته‌كانی ناو حه‌شارگه‌كه بران بۆ شوێنێكی ئه‌مین بۆ له‌ناوبردنیان، كۆمه‌ڵێك جێپه‌نجه‌ش له شوێنكاره‌كه وه‌رگیران بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرابكرێن كه به‌شدارن."