سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سێشه‌ممه (15 كانونی دووه‌م) رایگه‌یاند كه ئه‌نقه‌ره "ناوچه‌یه‌كی ئه‌منی" له باكوری سوریا پێكده‌هێنێت كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه، دۆناڵد تره‌مپ، پێشنیاركراوه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆگان رۆژێك دوای ئه‌وه هاتن كه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ تره‌مپ ده‌رباره‌ی هێوركردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان قسه‌یانكرد دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی "وێرانكردنی" ئابووریی توركیای كرد ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره هێرشبكاته سه‌ر هێزه كوردییه‌كان.
توركیا پێشوازی له پلانی واشنتۆن كرد بۆ كشاندنه‌وه‌ی 2,000 سه‌ربازی ئه‌مریكی له سوریا.
ئه‌ردۆگان وتی كه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی "تا راده‌یه‌ك ئه‌رێنی" له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌نجامدا له دره‌نگانێكی دووشه‌ممه‌دا كه تێیدا دڵنیایی دا كه "ناوچه‌یه‌كی ئه‌منی 20 مایلی (30 كیلۆمه‌تری) له‌سه‌ر سنووری سوریا... له‌لایه‌ن ئێمه‌وه پێكده‌هێنرێت".