روسیا و توركیا له دڵنیاییدانی كشانه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان له‌و ناوچانه‌ی نزیكن له سنووری سوریا-توركیا و له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش رێكه‌وتن، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشه‌ممه (23 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
دوای گفتوگۆكان له شاری سۆچی له روسیا، سه‌رۆك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و هاوتا روسییه‌كه‌ی ڤلادمیر پوتین دره‌نگانێكی سێشه‌ممه رێكه‌وتنه‌كه‌یان راگه‌یاند، چه‌ند كاتژمێرێك پێش واده‌ی دیاریكراوی توركیا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی بۆسه‌ر هێزه كوردییه‌كانی سوریا.
دوای كۆتاییهاتنی واده دیاریكراوهكهش، توركیا رایگه‌یاند كه "پێویست ناكات" به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كه.
له هێرشێكی به‌زاندنی سنووردا كه له 9 تشرینی یه‌كه‌م ده‌ستیپێكرد، توركیا ده‌ستیگرت به‌سه‌ر "ناوچه‌ی ئارام"دا له ناو سوریادا، به درێژایی نزیكه‌ی 120 كیلۆمه‌تر و قووڵیی 32 كیلۆمه‌تر.
به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ مۆسكۆدا، ئه‌و ناوچه‌یه نێوانی شارۆچكه‌كانی ته‌ل ئه‌بیه‌ز (گرێ سپی) و ره‌ئس عه‌ین (سه‌رێ كانی) ده‌گرێته‌وه.
له پاشنیوه‌ڕۆی چوارشممهوه، پۆلیسی سه‌ربازیی روسیا و پاسه‌وانانی سنووری سوریا "ئاسانكاری ده‌كه‌ن بۆ دوورخستنه‌وه‌ی" شه‌ڕڤانه كورده‌كان و چه‌كه‌كانیان به قووڵی 30 كیلۆمه‌تر له‌و سنووره‌وه.
به‌گوێره‌ی یه‌كێك له خاڵه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه كه دوای گفتوگۆكان راگه‌یاندرا، ئه‌م كشانه‌وه‌یه ده‌بێت له ماوه‌ی 150 كاتژمێردا كۆتایی پێبێت.
هێزه‌كانی روسیا و توركیا دواتر ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌ده‌ن به درێژایی ناوچه‌ی كۆنترۆڵكراو له‌لایه‌ن توركیاوه.
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه "ناوچه ئارامه‌كه" تا دره‌نگانی سێشه‌ممه هێمن بوو.
سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ چوارشه‌ممه رێكه‌وتنه‌كه‌ی وه‌ك "سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره" له‌قه‌ڵه‌مدا.