هێزەکانی سوپای عێراق هەوڵێکیان بۆ بەقاچاخبردنی هەندێك کەلوپەل بۆ ناو فەلوجە پوچەڵکردەوە کە بۆ دروستکردنی تەقەمەنی بەکاردێن، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار پێنجشەممە (27 کانونی یەکەم) رایگەیاند.
فەرماندەی فەرماندەییەکە، لیوا مەحمود فەلاحی، بە دیارونای وت سوپا دەستیگرت بەسەر بارهەڵگرێکی گەورەدا کە چوار تهن هاڕاوهی کلۆرینی چڕكراوهی بارکردبوو لە دەروازەی رۆژهەڵاتی شارەکەوە.
وتیشی هاڕاوهی کلۆرین لە دروستکردنی بۆمبی دەستکرد و موشهكهاوێژ و هاوەنی دەستکردی نێوخۆییدا بەکاردێت.
فەلاحی وتی: "دوو پیاو کە بارهەڵگرەکەیان پێبوو دەستگیرکران و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسەی بارەکەی ناردووە و سەرچاوەکەشی."