هه‌واڵه‌كانی عێراق

11 ئەندامی داعش دەستگیرکران لە موسڵ

هێزەکانی عێراق پێنجشەممە (18 تشرینی یەکەم) 11 ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان لە باشوری رۆژهەڵاتی موسڵ دەستگیرکرد، بەرپرسی پۆلیسی نەینەوا، عەمید حامد نامیس جبوری وتی.

جبوری بە دیارونای وت بە پشتبەستن بە سەرەداوی هەواڵگری، هێزە هاوبەشەکانی پۆلیس و بەرپەچدانەوەی خێرا ئەو ئەندامانەی دەستگیرکردووە کە نازناو و ناسنامەی ساخته‌یان بەکارهێناوە.

وتیشی لەنێویاندا ئەندامێکی باڵا و "زۆر مەترسیداری" داعش هەیە.

جبوری وتی: "دەستگیرکراوان، کە لە نوسینگەی داعشی بەناو 'نوسینگەی سەربازان' خزمەتیان کردووە، بڕیاری دەستگیرکردنیان هەبووە بەگوێرەی ماددەی چواری یاسای دژە تیرۆر."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500