نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا چوارشه‌ممه (17 تشرینی یه‌كه‌م) وتی له كۆتایی تشرینی دووه‌مدا ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه، دوای زیاتر له چوار ساڵ كاركردن له‌و پۆسته باڵایه‌دا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
له میانه‌ی كۆبوونه‌یه‌كدا ده‌رباره‌ی قه‌یرانه‌كانی سوریا، ستافان دی مه‌ستورا به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی وت: "خۆم له دواهه‌فته‌ی تشرینی یه‌كه‌مدا، ده‌ست له كار ده‌كێشمه‌وه."
دیپلۆماتكاره ئیتاڵی و سویدییه‌كه، كه له ته‌مموزی 2014 بوو به سێیه‌مین نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا، وتی ئه‌و "به هۆكاری ته‌واو تاكه‌كه‌سی" ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه و پێشتر پلانه‌كانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سكرێتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس، باسكردبوو.
وتی: "من ده‌ست له ئه‌ركه‌كه هه‌ڵناگرم تاكو دواهه‌مین كاتژمێری دواهه‌مین رۆژی ئیشه‌كه‌م."
دی مه‌ستورا هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌چێت بۆ دیمه‌شق بۆ بونیادنانی ئه‌نجومه‌نێك بۆئه‌وه‌ی رێكبكه‌ون له‌سه‌ر ده‌ستوری دوای شه‌ڕ بۆ سوریا.
سوریا هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه بۆ بونیادنانی ئه‌نجومه‌نێكی ده‌ستوری كه پێكبێت له به‌رپرسانی حكومه‌ت و ئه‌ندامانی ئۆپۆزیسۆن و نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
دی مه‌ستورا له ته‌مموزی 2014 وه‌ك نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیاریكرا دوای ئه‌وه‌ی دیپلۆماتكاری به‌ئه‌زموونی جه‌زائیری، لاخدار براهیمی، ده‌ستی له كار كێشایه‌وه دوای شكستهێنانی گه‌ڕی گفتوگۆكانی ئاشتی له جنێف.
براهیمی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی پێشووتری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆفی عه‌نان ده‌ستی له كار كێشایه‌وه دوای شه‌ش مانگ له وه‌رگرتنی ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆك.