نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاشتی له سوریا مانگی داهاتوو به‌رپرسانی باڵای چه‌ند وڵاتێكی خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆده‌كاته‌وه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ده‌ستورێكی نوێ بۆ سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (28 ئاب) رایگه‌یاند.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا، ستافان دی مه‌ستورا، راسپێردراوه بۆ دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ نوسینی ده‌ستورێكی نوێ بۆ وڵاتی سوریای به جه‌نگ وێرانبوو.
دی مه‌ستورا پێشتر راسپێدراوبوو بۆ رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له 11 و 12 ئه‌یلول له باره‌گای سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌وروپا له جنێف بۆ به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌و وڵاته به‌هێزانه‌ی كه پشتگیری له پڕۆژه‌كه ده‌كه‌ن -- ئێران و روسیای هاوپه‌یمانانی حكومه‌تی سوریا، له‌گه‌ل توركیاش، كه پشتگیری له به‌شێك له گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌كات.
سێشه‌ممه، وته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌لیساندرا ڤێلوچی وتی كه دی مه‌ستورا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كڕۆژیی ئاماده‌كردووه له 14 ئه‌یلول له‌گه‌ڵ نێرده‌ی باڵای میسر، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئه‌رده‌ن، سعودیه، به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا.
ڤێلوچی وتی بڕیاره كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رنج بخاته‌سه‌ر "رێگه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی سیاسی" له سوریا، "له نێویاندا هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاسانكردنی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ده‌ستوری."
دی مه‌ستورا رایگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت لیژنه ده‌ستورییه‌كه پێش كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كان له هۆڵی گشتی له نیو یۆرك له كۆتاییه‌كانی ئه‌یلوولدا پێكبهێنرێت.