هه‌واڵه‌كانی عێراق

کوردانی سوریا ئەندامێکی ژنی گومانلێکراوی داعش رادەستی سودان دەکەنەوە

کوردانی سوریا رادەستکردنەوەی ژنێکی سودانییان راگەیاند کە بەوە تۆمەتبارکرابوو سەربە رێکخروای "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بێت و لەگەڵ منداڵەکەی رادەستی دیپلۆماتکارێکی سودانی کران پێنجشەممە (20 ئەیلول)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

دەسەڵاتدارانی کورد کە ناوچەیەکی فراوانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریایان لەژێردەستدایە، سەدان گومانلێکراوی داعشیان دەستبەسەرکردووه‌ كە خەڵکی چەندین وڵاتن لەوکاتەوەی بەناو خەلافەتی گروپەکە ساڵی رابردوو تێکشکا.

بەڵام وڵاتەکانیان زۆر دوودڵ بوون لەوەی داوایانبکەنەوە کە رای گشتی دژبە گەڕانەوەیانە.

دەسەڵاتدارانی کورد لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا پێنجشەممە ژنێکی سودانی و منداڵە تەمەن یەك مانگەکەیان لە قامیشلۆ رادەستی دیپلۆماتکارێکی سودانی کرد.

بەرپرسێکی کورد بۆ کاروباری دەرەوە، عەبدولکەریم عومەر، وتی کوردەکان "بڕیاریاندا ئەو ژنە رادەستی باڵوێزخانەکەی بکه‌نه‌وه‌" دوایئەوەی خەرتوم داوای گواستنەوەی کرد.

شەڕکەرانی کورد بڕبڕەی پشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان پێکهێناوە، کە هاوپەیمانێتیەکی پاڵپشتیلێکراوە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە و داعشی لە رووبەرێکی زۆری وڵاتەکە وەدەرناوە.

عومەر وتی: "نزیکەی 520 بەکرێگیراوی داعش لەگەڵ 550 ژن و نزیکەی 1,200 منداڵ لە 44 وڵاتەوە" هێشتا لەژێردەستی کورده‌كاندان.

وتیشی: "ئەمە بارێکی قورسە کە ناتوانین هەڵیبگرین."

چارەنوسی ئەو شەڕکەرە بیانیانەی لە سوریا ده‌ستگیركراون هێشتا جێگه‌ی مشتومڕه‌، کە تەنیا چەند وڵاتێکی کەم رازیبوون وەریانبگرنەوە.

عومەر وتی: "ئێمە هیچ شەڕکەرێکی داعش دادگایی ناکەین. ئێمە هەوڵدەدەین هەتا بکرێت... گوشار بخەینە سەر حکومەتەکان بۆ ئەنجامدانی ئەرکه‌كه‌یان و بردنەوەی هاوڵاتیەکانیان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500