هه‌واڵه‌كانی عێراق

کوردانی سوریا دەڵێن 900 شەڕکەری بیانیی داعشیان دەستگیرکردووە

هێزە کوردیەکانی سوریا کە دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) شه‌ڕده‌كه‌ن پێنجشەممە (11 تشرینی یەکەم) رایانگەیاند نزیکەی 900 شەڕکەری بیانی گروپەکەیان دەستگیرکردووە، به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس.

لە شەڕە دورودرێژەکانی دژی داعشدا هێزە کوردیەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل هەزاران ئەندامی داعشی سوری و وڵاتانی تریان دەستگیرکردووە.

وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل، نوری مەحمود، وتی: "نزیکەی 900 تیرۆرستی داعش لە زیندانەکانی ئێمەدان... کە خەڵکی 44 وڵاتن."

ئەم ژمارەیە بەرزبوونەوەیەکی خێرای بەخۆیەوە بینیوە بە بەراورد بەو 520 کەسەی کە مانگی رابردوو بەرپرسێکی کورد ئاشکرایکرد.

مەحمود وتی: "شەڕ بەردەوامە و تائێستاش ئێمە تیرۆریستان دەستگیردەکەین." ئاماژەشیكرد به‌ شەڕە بەردەوامەکانی دژی داعش لە رۆژهەڵاتی سوریا. "ژمارەکان لەماوەی چەند مانگی رابردوودا بەرزبوونەوە بەهۆی شەڕەکانی نێوان هێزەکانی ئێمە و داعشه‌وه‌."

دەسەڵاتدارانی کورد رایانگەیاندووە هیچ شەڕکەرێکی بیانی دادگایی ناکەن و بەردەوامیش داوا لە وڵاتەکانیان دەکەن وەریانبگرنەوە.

بەڵام زۆربەی وڵاتان دوودڵن لە وەرگرتنەوەیان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500