سه‌دان عێراقی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌كانی خۆیان له كه‌مپی ئاواره‌كانی حه‌ول له پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی سوریا، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق سێشه‌ممه (4 ئایار) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق و سوپای عێراق، توانیمان 360 عێراقی بگه‌ڕێنینه‌وه كه هه‌ڵاتبوون بۆ سوریا كاتێك 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' (داعش) كۆنترۆڵی پارێزگای نه‌ینه‌وای كرد له 2014."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، په‌نابه‌ره‌كان، كه سێیه‌مین گروپی گه‌ڕاوه‌كان پێكده‌هێنین له كه‌مپی ئاواره‌كانی حه‌ول له‌م مانگه‌دا، شوێنی مانه‌وه‌ی كاتی‌یان پێدرا له كه‌مپه‌كانی جهدهع له باشوری نه‌ینه‌وا.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند: "گه‌شتی گه‌ڕانه‌وه‌كه له سنووری سوریاوه بۆ نه‌ینه‌وا نزیكه‌ی 20 كاتژمێرێكی پێچوو." راشیگه‌یاند كه گه‌ڕاوه‌كان له كه‌مپه‌كانی جهدهع ده‌مێننه‌وه تاكو ئاماده‌ده‌بن بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان.