كۆمه‌ڵێكی نوێ له ئاواره‌ی عێراقی گه‌ڕێندرانه‌وه له كه‌مپی ئاواره‌كانی حه‌ول له سوریا بۆ كه‌مپه‌كانی باشوری موسڵ، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق یه‌كشه‌ممه (11 تشترینی دووه‌م) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌رسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، وه‌زاره‌ت [ی كۆچ و كۆچبه‌ران] پێشوازیكرد له 444 ئاواره‌ی عێراقی كه هه‌ڵهاتبوون بۆ سوریا كاتێك 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' (داعش) چووه‌ناو پارێزگاكه له ناوه‌ڕاستی 2014."
نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كه یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ گه‌ڕاوه‌كاندا كۆبووه‌وه له ده‌روازه‌ی سنووریی فاو له قه‌زای شه‌نگال له نه‌ینه‌وا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، گه‌ڕاوه‌كان شوێنی مانه‌وه‌یان پێدرا له كه‌مپی حه‌مام عه‌لیل له باشوری نه‌ینه‌وا و به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه "وه‌زاره‌ته‌كه هه‌شت پاسی مه‌ده‌نی ئاماده‌كردبوو بۆ گواستنه‌وه‌ی گه‌ڕاوه‌كان بۆ كه‌مپی حه‌مام عه‌لیل و سه‌به‌ته‌ی خۆراكیان به‌سه‌ردا دابه‌شكرا".