هێزه‌كانی عێراق ژماره‌یه‌ك له ماڵه‌كانی حه‌وانه‌وه و تونێله‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (دعش)یان وێران‌كرد له خۆرئاوای پارێزگای كه‌ركوك، پۆلیسی فیدراڵی عێراق سێشه‌ممه (28 ئاب) رایگه‌یاند.
پۆلیسی فیدراڵی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی فیرقه‌ی 5 چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانیان ئه‌نجامدا بۆ گه‌ڕان به‌دوای تیرۆریسته چه‌كداره‌كاندا له گونده‌كانی قوتان كه‌بیر و قوتان سه‌غیر، له‌گه‌ڵ گرده‌كانی هه‌ربه‌ت و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌وێ."
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند: "چه‌ندین ماڵی حه‌وانه‌وه و تونێلی داعش وێرانكران و ژماره‌یه‌ك مینی چێنراویش لابران و چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا."
دروسته!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت