پۆلیسی فیدراڵی عێراق پلانێكی پوچه‌ڵكرده‌وه كه رێگه‌یده‌دا به "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كرده‌وه‌ی تیرۆیستی ئه‌نجامبدات له به‌غدای پایته‌خت، وه‌زاره‌تی ناوخۆ دووشه‌ممه (29 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، عه‌مید سه‌عد مه‌عه‌ن، وتی گروپه‌كه هه‌وڵیداوه شوێنێكی حه‌وانه‌وه بۆ چه‌كداره‌كانی له به‌غدا دابمه‌زرێنێت.
وتیشی: "یه‌كه‌ی هه‌واڵگری پۆلیسی فیدراڵی تیرۆریستێكی له تاجی ده‌ستگیركرد، كه دانیناوه به‌وه‌ی فه‌رمانی له سه‌ركرده‌كانیه‌وه بۆ هاتووه بۆ [كردنه‌وه‌ی میوانخانه‌یه‌ك]."
ناوبراو وتی: "تیرۆریسته‌كه، كه چه‌ند پله‌یه‌كی جیاوازی له نێو داعشدا هه‌بووه، پێشئه‌وه‌ی به‌م دواییانه بێته به‌غدا، له كه‌ركوك چالاكبووه."