تووندڕه‌وه‌كان بۆ هه‌شته‌مین جار له ماوه‌ی دوومانگدا هێرشیانكردۆته سه‌ر هێڵی كاره‌بای ڤۆڵتییه به‌رز كه كاره‌بای چه‌ندین پارێزگای عێراق دابینده‌كات، حكومه‌تی عێراق یه‌كشه‌ممه (5 ئاب) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند كه ده‌بێت جارێكی دیكه هێڵێكی كاره‌بای 400 كیلۆڤۆڵتی چاكبكنه‌وه له‌نێوان كه‌ركوك و دیاله‌دا دوای ئه‌وه‌ی پێنجشه‌ممه "تیرۆریستان هێرشێكی تێكده‌رانه‌یان ئه‌نجامدا ... كه بووه هۆی پچڕانی هێڵه‌كه،" به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێس.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ئه‌م تێكدانه "هه‌شته‌مین هێرشبوو بۆ سه‌ر ئه‌م هێڵه له ماوه‌ی دوو مانگدا،" كه پارێزگاكانی كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وای خسته تاریكییه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كاره‌با یه‌كشه‌ممه وتی پچڕانی هێڵی نێوان كه‌ركوك و دیاله ئێستا چاره‌سه‌ركراوه و دانیشتوانانی ئه‌و ناوچانه كاره‌بایان هه‌یه.
عێراق به‌ده‌ست بڕانی زۆری كاره‌باوه ده‌ناڵێنێت و هۆكاری سه‌ره‌كیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆنیی تۆڕی دابه‌شكردنی كاره‌با كه چه‌ندین ساڵه فه‌رامۆشكراوه.
بڕانی كاره‌با هۆكاری خۆپیشاندانه‌كانی مانگی رابردوو بوون، له‌كاتێكدا دانیشتوان رووبه‌ڕووی گه‌رمایه‌كی هاوینیی 50 پله‌ی سه‌دی (120 فه‌هره‌نهایت) بوونه‌ته‌وه.
عه‌بادی وه‌زیری كاره‌با، قاسم فه‌هداویی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لابرد له 29 ئاب، له هه‌نگاوێكدا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان، كه له به‌سرای باشوور ده‌ستپێكرد و دواتر بۆ چه‌ندین شاری دیكه ته‌شه‌نه‌یكرد، له نێویشیاندا به‌غدا.